چالاكی گەریلایی لە شاخی جودی: ١٧ سەربازی توركی داگیركه‌ر سزا دران

گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە شاخی جودی مەتینا ئەو سەربازانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك كە هەوڵیاندەدا پێشڕەو بكەن، خستە بۆسه‌وه‌ و لێیان هاتوونەتە دەست و لانیكەم ١٧ داگیركەر سزا دراون.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی گەریلا، داگیركەرانی دەوڵەتی تورك هەوڵیانداوە لەهەرێمەكانی شەڕ بەتایبەتی لەگردی جودی لەمەتینا تاریكە شەوی ١٥ حۆزەیران پێشڕەوی بكەن، بەڵام رووبەرووی زەبری جەرگبڕی گەریلاكان دەبنەوە. گەریلاكانی ئازادی كوردستان داگیركەران دەخەنە بۆسه‌وه‌ و لێیان دێنە دەست. بەگوێرەی زانیاریەكان لانیكه‌م ١٧ داگیركەری تورك سزا دراون.

هاوكات بەگوێرەی زانیاریەكان شەڕ و پێكدادانێكی قورس لەنێوان سوپای توركی داگیركەر و گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار بەرێوە دەچێت و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی دەوڵەتی داگیركەری تورك هەوڵدەدەن هێزەكانیان لەهەرێمەكە و بەتایبەتی لە شاخی جودی دابەزێنن.

لەئێستادا شەڕ و پێكدادانی قورس لەهەرێمەكە روودەدات.

هـ . ب