چالاکی خانەوادەی شەنیاشار ٢٩٨ رۆژە بەردەوامە
تێکۆشانی دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار بەردەوامە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە روحا خزمەکانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە، ئەندامانی خانەوادەکەی کۆمەڵکوژ کرد، بەڵام هیچ لێپرسینەوەیەک نەکرا و کەس دەستگیر و سزانەدرا.
تێکۆشانی دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار بەردەوامە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە روحا خزمەکانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە، ئەندامانی خانەوادەکەی کۆمەڵکوژ کرد، بەڵام هیچ لێپرسینەوەیەک نەکرا و کەس دەستگیر و سزانەدرا.
دایە ئەمینە شەنیاشار لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەى پرسوسی رحا هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن کەسوکاری ئیبراهیم حەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕێدا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار بوو بوو، لە بەردەم دادگای رحا بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگرییان بۆ دادپەروەری.
لە رۆژی ٢٩٨مینی چالاکیەکەدا خانەوادەی شەنیاشار لە تویتێکدا رایگەیاند، " لەبەردەم باڵەخانەی دادگای روحا تێکۆشانمان ٢٩٨ رۆژە بەردەوامە. تێکۆشانمان لە ڕۆژەڤی تورکیادایە. سڵاو و ڕێز بۆ ئەو کەسانەی لەبەرانبەر زوڵم و زۆردەستی تێدەکۆشن."
ف.ق