چالاکی لەدژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیر ئەنجامدرا: ژمارەیەکی زۆر پۆلیس برینداربوون

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئەرداڵ عەلی چیا، ١٥ی شوبات لەدژی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیر بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدا. بەپێی زانیاریەکان ژمارەیەکی زۆر پۆلیس بریندار بوون.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئەرداڵ عەلی چیا، لەبارەی چالاکیەکانی جزیر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "١٥ی شوباتی ٢٠٢١ لە ناوچەی جزیری شرنەجی لە دووریانی گەڕەکی جوودی، بە تەقەمەنی لەدژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیر چالاکی ئەنجامدرا.

لەو بەشەی چالاکی لەدژی ئەنجامدراوە کە تایبەتە بە پۆلیسی تیمی تایبەت، زۆر پۆلیسی تیمی تایبەت بریندار بوون. پۆلیسە بریندارەکان بە ئەمبولانس بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە جزیر گواسترانەوە.

چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی شەهید ئەرداڵ عەلی چیا کە ساڵی ٢٠١٥ لە جزیر شەهید بوو و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەولەتی ١٥ی شوبات ئەنجامدرا."

ف.ق