چالاکی مانگرتن ٢٢٥ رۆژە بەردەوامە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، پێی نایە ٢٢٥ـەمین ڕۆژەوە.

زیندانیانی سیاسیی لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر زیندانیان، دەستگیرکراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ٢٢٥ ڕۆژە بەردەوامە.

لە مەخمور و یۆنانیش چالاکیی مانگرتن بەردەوامە

هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتیی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ٢٠٤ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ١٨٧ ڕۆژە بەردەوام دەکات.

ف.ق