چالاکی مانگرتن لە خواردن لەلایەن زیندانیان ١٠٦ رۆژە بەردەوامە

مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد لە ١٠٧ زیندانی دەوڵەتی تورک لە ١٠٦ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، هەر بەو مەبەستەش چالاکییەکان لە مەخمور و یۆنان بەردەوامە.

لەڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر زیندانیان، گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ١٠٦ ڕۆژە بەردەوامە.

لە مەخموور و یۆنانیش چالاکی مانگرتن بەردەوامە

هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ٨٥ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ٦٨ ڕۆژە بەردەوام دەکات.

ف.ق