چالاکی ئاسمانی هێزەکانی گەریلا: ٨ داگیرکەر سزادران
یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە ئاسمانەوە بارەگاکانی داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ٨ داگیرکەر سزادران، ١١ داگیرکەریش برینداربوون.
یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە ئاسمانەوە بارەگاکانی داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ٨ داگیرکەر سزادران، ١١ داگیرکەریش برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی ئاسمانی هێزەکانی گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە ١٢ تا ١٨ی ئاب لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە کەرەستە و ئامێری هەوایی بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەریان کردووەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە چالاکیەکان ئەم زانیارییانە ڕاگەیاندراون:
"لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی و شاخی بەهار ٧ جار لە ئاسمانەوە لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا هێندەی بۆمان یەکلابووەتەوە، ٨ داگیرکەر سزادراون، ١١ داگیرکەریش برینداربوون، گورز لە سیستمێکی بەرگری ئاسمانی و ٦ مۆڵگە وەشێندراوە.
چالاکیەکان لە کەسایەتی فەرماندە فیداییە ئاپۆییەکانمان ئالان مەلازگر، بەروار دێرسیم و سارا تۆڵهەڵدان بۆ یادکردنەوەی سەرجەم شەهیدان ئەنجامدراون".