چالاکی ئێشگکری' ئێمە هەموو ئاسایشین' ٦٧ بەردەوامە

بەرخۆدانی هاووڵاتییانی شەنگال لە چوارچێوەی دژایەتیکردنی رێککەوتنی بەغدا – پەدەکە لە سەرشەنگال، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان، لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی شەنگال ٦٧ ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکییەکە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت و ماوەى ٦٠ رۆژە لە لایەن ئەنجوومەن و رێکخراوەکانی شەنگالەوە بەڕێوەدەچێت.

لە دژی ڕێکەوتنی نێوان پەدەکە و بەغدا لە سەر شەنگال و بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان، ئەمڕۆ ٦٧ ڕۆژە خەڵکی شەنگال بە دروشمی “ئێمە هەموومان ئاسایشین” لە پێش ناوەندنی ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال چادریان هەڵداوە و ئیشک دەگرن و چالاکییەکە لەلایەن ئەنجوومەن و دام و دەزگاکانی شەنگالەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.

خەڵکی شەنگال دەستە دەستە سەردانی چادری بەرخودانی بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئیزدخان دەکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ چالاکییەکە دووپات دەکەنەوە.

ک-ش