چالاکی ئێشکگری لە کەمپی مەخمور بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگری، کە لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی تووندکراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لەگەڵ گروپی ٩یەمین و بە پێداگرییەکی زۆرەوە بەردەوامە.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور)، چالاکیی ئێشکگری کە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی تووندکراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە مەراسیمێکدا، گروپی ھەشتەم، چالاکییەکەی ڕادەستی گروپی نۆیەم کرد.

مەراسمی ڕادەستکردنەکە، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی سەرجەم شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان ڕۆژنامەنووس بێریڤان تونچ بە ناوی گرووپی ٨ەمەوە قسەی کرد.

بێریڤان تونچ سەنجی بۆسەر گۆشەگیریی توندکراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشاو و وتی: وەک دەزانن ماوەی ٣٠ مانگە هیچ زانیارییەکمان لەبارەی ڕێبەرایەتیمان پێنەگەیشتووە، تا دێت نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە تەندروستی زۆرتر دەبێت.

وتیشی: بۆ تێکشکاندی ئەو گۆشەگیرییە، چالاکی زۆر لە وڵات و دەرەوەی وڵات ئەنجامدراون. سڵاو لە هەموو ئەو چالاکییانە دەکەین کە ئامانجیان تێکشکاندنی گۆشەگیرییە. تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان مسۆگەر دەکەین، لە چالاکییەکان بەردەوام دەبین.

لە کۆتایشدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بەبێ سەرۆک ژیان نابێت" وترانەوە.

ژ.ن