لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە چالاکی کاریگەر پێشوازیی لە ساڵیادی ١٤ی تەمووز رۆژووی گەورەی مردن دەکەن و پێشەنگەکانمان کە هێڵی بەرخودانی پارتەکەمان پەکەکەیان دیاریکرد، هاورێ کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک بەبیردەهێننەوە. ئێمە پێداگریمان رادەگەیەنین کە لە سەر رێبازی پێشەنگە نەمرەکانمان بە هەمان گیانی فیدایی و وشیاری ئاپۆییەوە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، لە کەسایەتی شەهیدانی ١٤ی تەموودا سەرجەم شەهیدانمان بەرێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە".
هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی راگەیاند:
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:
٩ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٥٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درۆنێک بە چەکی سوک خرایەخوارەوە. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٠ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درۆنێک بە چەکی سوک خرایە خوارەوە. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٩ی تەمووز کاتژمێر ٠٦:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە دەستیان بە جموجۆڵ کردبوو. لە ئەنجامی ئەم چالاکیەی هێزەکانی یەژاستارمان، جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
٩ی تەمووز کاتژمێر ١٠:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا، کۆنتینەر و خێمەیەک لەناوبران.
١٠ی تەمووز کاتژمێر ١٨:١٨ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، کە دەستیان بە جموجۆڵکردبوو، لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
٩ی تەمووز کاتژمێر ١٤:٤٦ و ١٥:٤٧ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بکەونە ناو سەنگەرەوە، بە چەکی نیوئۆتۆماتیک چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٠ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٤٠ هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی سوپای تورکی داگیرکەر کاتێک هەوڵی دەدا هێزەکانی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار دابەزێنێت، کرایە ئامانجی چالاکی نیشانەشکێنی هێزەکانمان و گورزی گەورەی بەرکەوت و کەوتەخوارەوە. ئەو شوێنەی هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیەکەی لێکەوتەخوارەوە لە لایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کرا.
١٠ی تەمووز لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار سێ جار دەستوەردان بەرامبەر بە داگیرکەران ئەنجامدرا، کە بەنیازبوون جێگیربن.
لە هەرێمی مەتینا؛
٩ی تەمووز کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا هێزەکانمان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان هاتنەدەست.
١٠ی تەمووز کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا گورز لە کۆنتینەرێک و مۆڵگەیەک وەشێندرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛
١٠ی حوزەیران تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ١٢ جار بە گازی کیمیایی و ٥ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
١٠ی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.
١٠ی تەمووز لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ یەک جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٩ و ١٠ی تەمووز لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، شاخی شەهید هاوار، شاخی بەربزن ٦ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم یەک جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێرەشێ، مژێ، شاخی زەنگل، گوزێ، شاخی رەشید، خێرێ، یەکماڵێ، دەشتی کافیا، شیێ ٩ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی سآخی بەهار ٤ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیل یەک جار، بە گشتی ٢١ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٠ی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
هـ. ب