چالاکیی مانگرتنی مەخمور لە ١٦٥ رۆژە بەردەوامە
چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، لە ١٦٥ـەمین ڕۆژیدا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی- مەخمور، لەلایەن گروپی ٨٤ـەمەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.
چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، لە ١٦٥ـەمین ڕۆژیدا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی- مەخمور، لەلایەن گروپی ٨٤ـەمەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.
چالاکیی مانگرتن بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و پشتیوانیی مانگرتن لەخواردنی زیندانیان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دەستیپێکردووە و لە ١٦٥ـەمین ڕۆژیدا و لەلایەن گروپی ٨٤ـمەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.
لەسەر ناوی گروپی ٨٣ـەم، گولێ کارا قسەیکرد و وتی: ماوەیەکی درێژە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەرمان وەرنەگرتووە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین چاویان لەسەر ڕاستییەکاندا دانەخەن.
ف.ق