چالاکیی مانگرتن لە پێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستپێکردووە و لە ٢٢١هەمین رۆژدایە.
زیندانیان لە زیندانی جۆری ئیی مێردین، کە لە چالاکیی مانگرتندان پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، تاوەکو گۆشەگیری تکنەشکێت هەنگاوێک بۆ دواوە نانێن.
پەیامی زیندانیانی مانگرتووی زیندانی جۆری ئیی مێردین:
"پەتای کۆرۆنا لە زیندانی جۆری ئیی مێردین بڵاوبووەتەوە. ئەو نەخۆشییە کاریگەریی لەسەر هەڤاڵەکانمان دروستکردووە. سەرباری ئەوەش ئێمە چالاکییەکانی مانگرتنمان بەردەوامیی پێدەدەین. داواکانی ئێمە ئاشکرا و یاسایی و مافدارانەن. دەبێت گۆشەگیریی سەر رێبەرمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێ بێت و مافە حقوقی و یاساییەکانی قبوڵ بکرێن. تاوەکو ئێمە گۆشەگیریی سەر رێبەرەکەمان تێکدەشکێنین ئێمە لە هێڵی بەرخوداندا هیچ سازشێک ناکەین و هەنگاو بۆ دواوە نانێین. دەبێت چالاکییەکەمان بۆ داواکانمان، بە ژیانی خۆمان و بەها کردارییە هاوبەشەکان لێکدانەوە و شیکردنەوەى بۆ بکرێت. ئێمە بە دڵنیاییەوە و بە پێداگرییەوە میراتی ئەو تێکۆشانەی بۆمان ماوەتەوە درێژەى پێدەدەین. گەلی کوردی وڵاتپارێزیش تاوەکو کۆتایهێنان بە گۆشەگیری بەردەوام بێت لە تێکۆشان و ببنە دەنگی زیندانیان. لەسەر ئەو بنەمایە سڵاوی شۆڕشگێڕانە لە گەلەکەمان دەکەین".
ژ.ت