چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک٢٣٢ڕۆژە بەردەوامە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، ٢٣٢ڕۆژە بەردەوامە.

لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر گیراوان، زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ٢٣٢ ڕۆژە بەردەوامە.

لە مەخمور و یۆنانیش چالاکیی مانگرتن بەردەوامە

هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتیی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ٢١١ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ١٩٤ ڕۆژە بەردەوامە.

ف.ق