چالاکییەکانی گەریلا لە زاپ، مەتینا و خواکورک
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا و خواکورک چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٢ کامێرای چاودێری تێکشکان، ١ زرێپۆشی سەربازی لە جۆری کیرپی کرایە ئامانج.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا و خواکورک چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٢ کامێرای چاودێری تێکشکان، ١ زرێپۆشی سەربازی لە جۆری کیرپی کرایە ئامانج.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:
"هەرێمی حەفتانین؛
لە ٢٣ی ئاب کاتژمێر١٥:٠٠کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی قەسرۆکێ بە تاکتیکی نیشانشکێنی تێکشکا. ئەم ئۆپەراسیۆنه له لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.
لە ٢٣ی ئاب کاتژمێر ١٦:٠٠ کامێرایەکی چاودێری دیکەی داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی قەسرۆکێ بە تاکتیکی نیشانشکێنی لێیدرا و تێکشکا.
هەرێمی خواکورک؛
لە ٢٢ی ئاب کاتژمێر ٩:٠٠ لە گۆڕەپانی شاخی کۆردینە داگیرکەران دوو جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٢٠ی ئاب کاتژمێر ١٨:١٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ، داگیرکەران لەلایەن یەکیینەکانی شەهید ئاخین موشەوە بە ڕێگەی درۆنەوە کرانە ئامانج و لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سەربازی لە جۆری کیرپی تێکشکا.
لە ٢٢ی ئاب کاتژمێر ١٧:٣٣ و ١٧:٥٠ خولەک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامیدی بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
لە ٢٣ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٢٥خولەک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامیدی بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
لە ٢٥ی ئاب کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
لە ٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٠٠لە گۆرەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ داگیرکەران بە چەکی قورس کراونەتە ئامانج.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:
لە ٢٣ی ئاب تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمباران کراون.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک
لە نێوان ٢٢تا ٢٦ی ئاب لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شەکفتیان و بێبادە و شاخی کون ٦جار و گۆڕەپانەکانی سنینێ، شەهید شەریف، شەهید بێریتان و بەربزن و خنێرەی ژوورین لە هەرێمی خواکورک ١٦جار تۆپباران کراون و گۆرەپانی بەرخۆدانی بێشیلی لە مەتینا ١ جار و گۆڕەپانی شاخی شەهید جیهان لە قەندیل ١جار، بە گشتی ٢٤جار بە فڕۆکەی جەنگی ئەو شوێنانە بوردومان کراون.
لە ٢٣و ٢٥ ی ئاب گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا و گۆرەپانی شەهید بریتان لە خواکورک بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کراون."