چالاکییەکەی مەخموور ساڵێکی تێپەڕاند
چالاکوانان عەزیمە ئاڤیانی و سدیق هەشتانی ڕایانگەیاند، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، بەردەوام دەبن لە ئێشکگری و دەڵێن: "ئەو داگیرکاری و خیانەتەی کە دەکرێت، گرێدراوە بە گۆشەگیرییەوە."
چالاکوانان عەزیمە ئاڤیانی و سدیق هەشتانی ڕایانگەیاند، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، بەردەوام دەبن لە ئێشکگری و دەڵێن: "ئەو داگیرکاری و خیانەتەی کە دەکرێت، گرێدراوە بە گۆشەگیرییەوە."
دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بە مەبەستی جێبەجێکردنی سیاسەتی ئاسیملاسیۆن بەسەر گەلی کورد و بۆ ئەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەلی ئازادیخواز ببڕێت، گۆشەگیریی ڕەهای بەسەر ڕێبەری گەلی کورددا دەسەپێنێت. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ـەوە کە دەبێتە ٤٠ مانگ، تا ئێستا ڕێگەی نەداوە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئۆجالانەوە بگاتە دەست گەلەکەی. بەمەبەستی شکاندنی گۆشەگیریی و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٣ـەوە چالاکیی ئیشکگریی دەستیپێکردووە و ماوەی ساڵێکە درێژەی هەیە.
لەو چوارچێوەدا هاووتەبێژی کۆمیتەی چالاکی ئیشکگریی مەخموور، عەزیمە ئاڤیانی و چالاکوانی چالاکی ئیشکگرییەکە سدیق هەشتانی سەبارەت بە ساڵیادی ئیشکگرییەکە، بۆ ئاژانسی هەواڵێ فورات قسەیان کرد.
عەزیمە ئاڤیانی، لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ئیشکگرییەی کە لە ٢٠ی تەمموزەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، ساڵێکی تێپەڕاند و بەردەوامە و لە هەمان کاتدا ڕێپێوان و سیمینار و ڕاگەیاندن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدراوە و بەردەوامیش دەبێت. دانیشتوانی کەمپەکە بە جۆش و حەماسەتێکی زۆرەوە پێشوازییان لە چالاکییە کردووە و هەر ٥ ڕۆژ جارێک گروپێکی نوێ لە گەنجان و دایکان و پیرانی کەمپەکە ئیشکگرییەکەیان وەرگرتووە. هەروەها ئەوەشی وت: "چالاکییەکانمان تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت."
لە کۆتایی قسەکانیدا عەزیمە ئاڤیانی داوای لە هەموو گەلی کورد کرد کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە کار وچالاکییەکان بدەن و چاوەڕوان دەکرێت چالاکییەکان لە هەموو شوێنێ زیاتر پەرەی پێ بدرێت، وتیشی: "پێویستمان بە پاڵپشتی جیهانی هەیە. داوا لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین لە بەرامبەر گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ بڕژێنە مەیدانەکان و خاوەنداری خۆیان بەرز بکەنەوە."
هەروەها چالاکوانی ئێشکگریی، سدیق هەشتانی، سەرنجی بۆ گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: "وەک دەزانرێت چالاکییەک لە کامپەکەدا بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە قورسەی سەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. ئێستا چالاکییەکان تا ئاستێک کەمی کردووە پێویستە دیسان پەرە بە چالاکییەکان بدرێت لە هەموو لایەکەوە. تا بە شێوەیەکی فیزیکی سەرۆکایەتیمان ئازاد نەکەین و کوردستان ڕزگار نەبێت، دەبێت بە شێوەیەکی چالاکانەتر درێژە بە چالاکییەکانمان بدەین. هەروەها ئەو داگیرکاریی و خیانەتەی کە ئەنجام دەدرێت پەیوەندی بە بەردەوامی گۆشەگیرییەوە هەیە. دەیانەوێت بە چڕتر کردنەوەی گۆشەگیری دەنگی سەرۆک ئاپۆ نەگات بە گەلەکەی. بۆیە داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین بە شێوەیەکی جەماوەری لە دژی خیانەت و گۆشەگیریی بڕژێنە مەیدانەکان چونکە ئەم شەڕە شەڕی مان و نەمانە بۆ گەلی کورد."