چاندار: ئاکەپە ئیدی لێرە کۆتایی پێهاتووە

چەنگیز چاندار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد وتی، "پەیوەندییەکانی نێوان ئەم ناوچەیە و تەیب ئەردۆغان ئەوەیە، کە پەرۆشییەکی زۆرەوە چاوەڕێی ڕۆژی ڕۆیشتنین. ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان ئیدی لێرە کۆتاییان پێهاتووە."

چەنگیز چاندار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد وتی، "پەیوەندییەکانی نێوان ئەم ناوچەیە و تەیب ئەردۆغان ئەوەیە، کە پەرۆشییەکی زۆرەوە چاوەڕێی ڕۆژی ڕۆیشتنین. ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان ئیدی لێرە کۆتاییان پێهاتووە."

ڕۆژنامەنووس و نووسەر چەنگیز چاندار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد بۆ پەرلەمانڕایگەیاند، ئامانجی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد بردنەوەی هەموو ۱۲ کورسییەکەیە و ڕاشیگەیاندـ ئەم ئامانجە لە ڕاستییەوە دوور نییە.

پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٣ بەردەوامە لە کار و هەڵمەتەکانی. لە ئامەدیش پاڵێوراوەکانی پەرلەمان سەرنجی زۆریان ڕاکێشاوە. ڕۆژنامەنووس چەنگیز چاندار پاڵێوراوی ڕیزبەندی سێیەمی پارتی چەپی سەوزە لە ئامەد. چاندار شارەزای سیاسەتی تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی کورد لە سەدەی نوێ دا مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بەدەستبهێنێت.

چاندار ئاماژەی بە پەرۆشی و پشتیوانیی گەل بۆ پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز و هەدەپە کرد و وتی، "بزووتنەوەکە خۆی لێرەیە. من خۆم چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد، کە گەل لێرە بە باشی پێشوازیمان لێ بکەن، بەڵام لەوەش زیاتر بە گەرمی و پەرۆشییەکی زۆرەوە پێشوازیمان لێدەکەن. چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد، کە ئەوەندە دڵسۆزانە و لە دڵەوە پێشوازیمان لێ بکەن. بەبێ سستی و ب بەردەوامی بە پەرۆشییەوە، خۆشەویستییەکی گەورە هەیە. مرۆڤەکان لێرە ئێمەیان لە باوەش گرت".

چاندار ڕایگەیاند، زۆر دڵخۆشە بەوەی لەم قۆناغە نوێیەی ژیانی تێکۆشانیدا لەژێر ئەم چەترەدا لە ئامەد تێدەکۆشێت و وتی، "کاتێک بە خۆم زانیم، ئەوەم بۆ دەرکەوت، کە هەستیان پێدەکەم، بۆیە بیرم کردەوە، کە کارێکی ڕاست دەکەم. هێشتا هاتنەکەم نەبووە بە هەفتەیەک. شتێکی سەرنجڕاکێشی وەها ڕوویدا، من هەفتەیەک لەمەوبەر لە تورکیا نەبووم. من ٧ ساڵە لێرە نیم. نەمدەزانی کەی دەگەڕێمەوە. دەمویست دوای هەڵبژاردن بگەڕێمەوە تورکیا. لەناکاو پاڵێوراوبوونم بوو بە ڕۆژەڤ و منیش یەکسەر هاتم بۆ تورکیا. دەستبەجێ، خۆم لە ئامەد لە گەڕەک و ناوچەکانی ئەگیل، سور، دەروازەی مێردین، ئۆفیس و ئەرغەنی دۆزییەوە. هەستێکی وەهام تیادا دروستبوو، کە وەک ئەوە وابوو، من هەمیشە لێرە بوو بم و قەت لێرە نەڕۆیشتبم".

ئەردۆغان له گۆڕەپان سیاسی دەڕوات

چاندار سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بۆ ئامەد هەڵسەنگاند و وتی، "چەند دامەزراوەی گشتیی حکومی لێرە هەیە، چەند لە شار و ناوچەکانی دەوروبەریدا هەیە، هەموویان لێرە کۆکردەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش نەیانتوانی ٣ هەزار کەس کۆبکەنەوە. من لەگەڵ هەر کەسێکدا قسەم کرد، بینیم سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئامەد لە بەرنامە و ڕۆژەڤی هیچ کەسێکدا نییە و هیچ بۆیان گرنگ نەبوو. لە ڕاستیدا لە ڕۆژەڤی منیشدا نەبوو، بە بیرمدا نەهات لەوبارەیەوە پرسیار لە کەس بکەم، بە دوایدا بچم، یان گفتوگۆی لەسەر بکەم. کەسیش نەیوت: 'تەیب ئەردۆغان ئەو ڕۆژە لێرە قسەی کرد، ئەو شتەی وت'. من لە ئینتەرنێتەوە گوێم لێبوو، کە لە ئامەد چیی وتوە. هەرگیز نەبوو بە ڕۆژەڤ. ئەوە هیچ بۆ ئامەد گرنگ نەبوو. خەڵک بۆ ئەوەی کۆتایی بە ڕژێمی زوڵم و زۆرداری بهێنن چاوەڕێی ١٤ی ئایار دەکەن. پەیوەندیی ئەم ناوچەیە بە تەیب ئەردۆغانەوە تەنها ئەوەیە، کە بە پەرۆشییەکی گەورەوە چاوەڕێی ڕۆیشتنی ئەردۆغانن. بۆیە ئامانجی پارتی چەپی سەوز بۆ بەدەستهێنانی هەر ۱۲ کورسیەکەی ئامەد لە پەرلەمان دوور نییە لە ڕاستییەوە. پشت بە خوای گەورە لە ١٤ی ئایاردا بە تەواوی لە گۆڕەپانی سیاسی دەڕۆن."

ژ.ت