چاپخانە کوردییەکان خۆیان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەیەک ڕێکدەخەن

چاپخانە کوردییەکان پاش وۆرکشۆپی مانگی ئایار، لە ٦-٧ ی تەمموز لە ناوچەی سوری ئامەد کۆبوونەوە و وۆرکشۆپی دووەمیان ئەنجامدا.

چاپخانە کوردییەکان پاش وۆرکشۆپی مانگی ئایار، لە ٦-٧ ی تەمموز لە ناوچەی سوری ئامەد کۆبوونەوە و وۆرکشۆپی دووەمیان ئەنجامدا. تێیدا باسیان لە کێشەکانی چاپخانەکان و کێشە داراییەکان و کێشەکانی ئیدیتۆری و پیاچوونەوە و زمانی نووسینی یەکگروو و پەیوەندی نێوان چاپخانەکان و کتێبفرۆشەکان کرد.

بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامی وۆرکشۆپەکەیان ئاشکرا کرد، لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن: "گەیشتووین بەو ئەنجامەی دەبێت چاپخانە کوردییەکان وەک کۆمەڵەیەک خۆیان ڕێکبخەن".

هەروەها ڕایدەگەیەنن کاتێکیان دیاریکردووە بۆ دروستکردنی کۆمەڵە و دەستەی دامەزرێنەر. ئەم دەستەیە تا یەکەم کۆنگرەی یەکێتی چاپخانەکانی کورد، کارەکان بەڕێوەدەبات. بەگوێرەی هەردوو وۆرکشۆپەکە ئەم بڕیارانە دران:

"* بۆ ئەم کارانە جگە لە دوو وۆرک شۆپی پێشوو دوو وۆرک شۆپی تریش ئەنجام بدرێن.

٭ بۆ ئەوەی کتێبی کوردی بگاتە هەموو شوێنەکان و لە هەموو چالاکییەکانی وەک پێشانگاکان جێ بگرن، کۆبوونەوە لەگەڵ دامەزراوە و دەزگا پەیوەندیدارەکان بکرێت (لۆبی و دیپلۆماسی).

* هەروەها لە وۆرکشۆپەکەدا نەخشەڕێگای ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دیاریکرا. لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتی چاپخانەکانی کورد ئەم کارانە دەکاتە ئامانجی خۆی:

- ئەنجامدانی پێشانگا و ڕۆژی کتێب لە شارەکانی کوردستان.

-بەشداریکردن لە پێشانگە نێودەوڵەتییەکانی کتێب.

*دوای کۆتاییهاتنی وۆرکشۆپەکە، ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیای یەکێتیی چاپخانەکانی کوردیش کرایەوە و کە پێکهاتوون لە: Instagram: yewkurd, X: @yewkurd".