چارەنووسی دەستگیرکراوێکی کورد نادیارە

لە بەردەوامی فشارەکانی دەوڵەتی ئێران بۆسەر خۆپیشاندەرانی شۆڕشی 'ژن، ژیان ئازادی'دا ئەمیر حەسەنی گەنجی کورد دەستگیرکراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.

دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە دەستگیرکردن و زیندانییکردنی کەسوکاری شەهید کراوانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادیی'، لەو چوارچێوەیەشدا لە ٢٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەمیر حسێن حەقجوویان لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانەسەری سوپای پاسداران بۆ سەر شوێنی کارەکەی لە شەقامی بازنەیی شاری سەحنەی شاری کرماشان دەستگیر کرا.

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەواڵەکێدا ئاماژەیان بەوەکردووەهاتوو؛ لەدوای هەشت ڕۆژ لە ڕفاندنی ئەمیر حسێن حەقجوویان کوڕی خاڵی ڕەزا ڕەسایی لە شوێنکەوتووانی ئاینی یارسان کە سزای سێدارەدانى بەسەردا جێبەجێکرا، هێشتا شوێنی ڕاگرتن و دەستبەسەرکردنی نادیارە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمیر حسێن حەقجوویان لە ماوەی دەستگیر کردنی تەنیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجامداوە و دواتر لە پەیوەندیکردن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

جێگای ئاماژەیە، ڕەزا ڕەسایی زیندانیی سیاسیی کورد و شوێنکەوتووی ئاینی یارسان، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادیی” ڕۆژی سێشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٤ بە نهێنی لە بەندیخانەی دێزڵئاوای شاری کرماشان لە سێدارە درا.