"سوهام عەبدولقادر ناسراو بە چاوڕێ فریشتە یەکێک لەو گەریلایانەی باشووری کوردستانە کە بەوێنەی فریشتەیەک لە تێکۆشانی ئازادیدا جێگەی گرت و لە باشووری کوردستان هەتا باکووری کوردستان تێکۆشانێکی بێ وەچانی لە ماوەی ١٦ساڵ تەمەنی شۆڕشگێڕی خۆیدا بەڕێوەبرد. ژیان و بەسەرهاتی هەڤاڵ چاوڕێ نمونەیەک لە ژیانی شۆڕشگێڕی باشوور هەڤاڵ ڤیان سۆران بوو."
رانیە بە هەبوونی رۆڵەی قارەمان، جوامێر و بوێرەوە بوو بە راپەڕین
"کوردستان بە رۆڵە جوامێرەکانییەوە بووە بە کوردستان. هەر قارەمانێکی نوێنەری شارێک لە شارە رەنگینەکانی کوردستانە. هەر شارەو بەو رۆڵە جوامێرانەیەوە بە خۆیەوە دەنازێ و بەمەوە سەربڵیندە. لە هەر چوار بەشی کوردستان قارەمان و رۆڵەی جوامێر هەڵکەوتوون و هەر شارەی کوردستان بە نۆبەی خۆی بووەتە مەڵبەندی سەرهەڵدان و راپەڕین. لە باشووری کوردستان لە شاری رۆشەنبیری لە سولەیمانی لەیلا والی حوسەین ناسراو بە ڤیان سۆران بوو بە قارەمانی شارەکەی و سولەیمانی سەربەرزتر کرد. رانیە بە هەبوونی رۆڵەی قارەمان، جوامێر و بوێرەوە بوو بە راپەڕین. بەم رۆڵانەوە لە دژی زوڵم و زۆرداری راپەڕی. رۆڵەیەک لە رۆڵەکانی راپەڕین سوهام عەبدولقادرە. سوهام لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر لە شارۆچکەی چوارقەڕنە چاوی بە دونیا هەڵێنا. سوهام بە کلتووری سەرهەڵدان و وەڵاتپارێزییەوە گۆچ کرا و هەتا کاتێک گەورە بوو ئەم کلتوورەی لە ناخی دا پاراست. سوهام بوو بە رۆڵەی سەربەرزی رانیە و راپەڕینی بە واتای ناوەکەی گەیاند و لە کەسایەتی خۆیدا دژی هەموو جۆرە زوڵم و ستەمەکان هەستی راپەڕینی لە دڵی دا گەورە کرد. هەستی راپەرین لە دژی دەسەڵاتدار و داگیرکاری سەر خاکەکەی بوو بە هۆی گەڕان بەدوای رێگەیەک کە بتوانێت ئەم دەسەڵاتدارییە تێکبشکێنێت و دەستی داگیرکاری سەر خاکی کوردستان بشواتەوە. لە تەمەنێکی گەنجدا ئەم رێگەیەی دۆزییەوە و بڕیاری دا لەو رێگایەدا هەنگاو هەڵێنێت. هەنگاوێک رووەو ئازادی و تێکشکاندنی داگیرکاری سەر خاکی کوردستانی لە فیکر و رامانی ئاپۆیی و بزوتنەوەی ئازادی کوردستان دا دیت و بڕیاری دا ئەم رێگەیە ببڕێت. لە ساڵی ٢٠٠١دا بەشداری ریزەکانی گریلا بوو."
چاوڕێ فریشتە نوێنەری گووتەی" ژن لە نێو ژیاندا پێویستە بە وێنەی فریشتەیەک بێت."
"دەڵێن چاوەڕوانی شتێکی زۆر ناخۆشە، بەڵام کاتێک بابەت دەبێتە ئازادی و دیموکراسی چاوەڕوانی و لەو چاوەڕوانییەدا تێکۆشان کردن بۆ ئەوەی بە خولیایەکەت بگەی لەوانەیە شیرین ترین هەست بێت. کاتێک دەوترێت فریشتە هەموو جوانی و پاکییەکان دێتە مێشکمان و شتی ناحەز لە فریشتەیان بەدوورە. سوهام بۆ ئەوەی هەستی جوانی چاوەڕوانی بۆ ئازادی بچێژێت و لە پێناو ئەو خولیایەی دا بە شێوەیەکی پاک تێکۆشانی درێژە پێبدات ناوی خۆی کرد بە چاوڕێ فریشتە. بەڕاستی لە ژیاندا نە تەنیا چاوەڕێی ئازادی بوو بەڵکوو هەوڵیشی دەدا کە لەگەڵ هاوسەنگەرەکانی بتوانێت ئەم ئازادییە بەدەست بخات. هاوڕێ چاوڕێ نوێنەرایەتی گووتنی رێبەر ئاپۆی دەکرد کە دەڵێن:" ژن لە نێو ژیاندا پێویستە بە وێنەی فریشتەیەک بێت." بە وێنەی پاشناوی وەکوو فریشتەیەک بوو کە لەسەر شانی ئازادی و حەقیقەتدا دانیشتبوو. هەوڵی دەدا وەکوو گووتەی رێبەر ئاپۆ و پاشناوی بە وێنەی فریشتەیەک بێت لەنێو تێکۆشانی ئازادیدا."
" پەکەکە گوزارشت لە ناسنامەی ئازاد و ئیرادەی ئازاد دەکات"
"هەڤاڵ چاوڕێ هەستی یەکەمی گەریلا بوونی وەها باس دەکات:" کاتێک سەرەتا وەک گەریلایەک لەسەر چیاکان ژیانم کرد هەستم کرد بە وێنەی چۆلەکەیەک کە لە قەفەز ئازاد دەبێت بە ئازاد بەسەر ئەو شاخانەدا هەڵدەفڕم. ئەو کاتە شتێک کە هەرە زۆر کاریگەری لەسەرم دانا راوەستەی شۆڕشگێڕی هەڤاڵان بوو. سەرەڕای ئەوەی کە هەر هەڤاڵای لە شارێک یان بەشێکی کوردستان بوو بەڵام، هاوێیەتییەک کە لەگەڵ یەکترا بەڕێوەیان دەبرد؛ کاریگەرییەکی زۆری لە ناخمدا ئاوا کرد. ئەگەر تۆ لەسەر ئەو شاخانە هاوڕێیەتییەکی راست بەڕێوەببەی، چیاش لەگەڵتا بەوێنەی هاوڕێیەکە. پەکەکە گوزارشت لە ناسنامەی ئازاد و ئیرادەی ئازاد دەکات؛ کاتێک ئەمانە دێنمە سەر زمانم و هاوڕێیەتی پەکەکەش دێنمە پێش چاوانم، هەست دەکەم کە منیش بەم ناسنامە ئازادە گەیشتووم."
بە پێکەنی و بزەکانی بەرووی ژیاندا، ژیانیش بە رازاوەیی خۆی پێدەکەنی
"هاوڕێ چاوڕێ بە راوەستەی خۆی، بە ئاستی بەشداربوونی لە تێکۆشاندا و بە ژیواری خۆی وەکوو بەردیلی تەمەنێک دەناسرا. لەنێو ژیاندا راوەستەی بە موڕاڵی کاریگەری لەسەر سەرجەم هاوڕێیانیدادەنا. هەڵسەنگاندنی رێبەر ئاپۆ کە دەڵێن:" پێکەنین لە ئازادی و گریان لە کۆیلێیەتییەوە دێت" هەمیشە کە مێشکیدا بوو و بەردەوام بە پێکەنی و بزەکانی بەرووی ژیاندا، ژیانیش بە رازاوەیی خۆی پێدەکەنی. بە وزەی ئەرێنی خۆیەوە بەشداری هەموو خەباتەکان دەبوو و لە هەمانکاتدا دەبووە هاواری ئازادی هاوڕێیانی. لە بەرامبەر بە دوژمن بە قین و نەفرەتێکی مەزنەوە دەژیا و لە بەرامبەر هاوڕێیانیشی هەمیشە بە خۆشەویستی و دڵنزمی و گرێدراوبوونێکی مەزن لە نێو دڵیدا دەژیا. هەڤاڵ چاوڕێ بە هەستی بەرپرسیارتییەکی مەزن و بە بایەخدانەوە ئەرکی فەرماندارتی پێکدێنا و لەو سۆنگەیەوە زۆر هەڤاڵ دەیانویست لەگەڵ هەڤاڵ چاوڕێ ئەرک بەرێوەببەن. هۆکاری ئەمەش راوەستەی سەربازی، رێکخستنی و ئایدیۆلۆژی ئەو بوو. بە پێشەنگایەتی کردنی لە چالاکییاندا پێکهێنانی هاوڕێیەتی راستەقینەی وەکوو پێوەری ژیان دەدیت و بەرپرسیارتی سەردەمی خستبووە سەر ئەستۆی خۆی. لە ژیاندا بە هۆی راوەستەی بە پیوانییەوە بۆ هاوڕێیانی دەبووە هێز و هاوڕێیانی بەهێز دەکرد.بۆ هاوڕێیانی لە ئاستی فیداییدا خۆی بەرپرسیار دەدیت و هاوڕێیەتی خۆی بەجێ دەگەیاند. لە تەمەنێکی گەنجدا بەشدار بوو و هاوڕێیەتی رێبەر ئاپۆی پێکهێنا و بوو بە میلیتانێک کە نوێنەرایەتی حەقیقەت دەکات."
"بە بانگەشەیەکی مەزنەوە بۆ ئاوا کردنی ژیانێکی نوێ چی لە دەستمان بێت دەیکەین"
هەڤاڵ چاوڕێ باس لە بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ دەکات و بەمشێوەیە باس لە فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەکات:" شتێک کە سەرەتا دەمانهەوێت لێی تێبگەین و لەکەسایەتی خۆماندا ئاوای بکەین، مەگەر لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا لە خۆمان ئاوا بکەین. چونکە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ گوزارشت لە ناسنامە و هەبوونی ئێمە دەکات. ئێمە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا خۆمان دیت. لەفەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا لەوە تێگەیشتین کە ئێمە گەلی کورد گەلێکی بێ ئیرادە نین و مرۆڤگەلێک نین کە لە نێو کۆمەڵگادا بە سەرانسەری ژیان بکەین. رێبەرتی لە منداڵتییەوە دەستی بەم خەباتە کرد و هەتا ئێستا بە فیداکارییەکی مەزنەوە گەلی کوردی بەم ئاستە گەیاند. ئێمەش لەبەرامبەر بەم فیداکارییە قەرزدارین. بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر ئەو چیا ئازادانە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ژیان بکەین چ ئەرک و بەرپرسیارتییەک بکەوێتە سەر شانمان پێکی دێنین. بە بانگەشەیەکی مەزنەوە بۆ ئاوا کردنی ژیانێکی نوێ چی لە دەستمان بێت دەیکەین و لەو بڕوایەدام کە دەتوانین ئەمە پێکبێنین."
بۆتان وەکوو لانکەیەکی نوێ هەستەکانی شۆڕشگێڕی هەڤاڵ چاوڕێی لاواندەوە
"بەردەوام خولیای ئەوەی هەبوو کە لەسەر ئەو چیا ئازادانە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ژیان بکات و بەو بڕوایەوە درێژەی بە تێکۆشانی دەدا و چاوەڕوانی ئەو رۆژە بوو کە ئەو خولیایەی پێکبێت و بە بانگەشەیەکی مەزنەوە بۆ ئاواکردنی ژیانێکی نوێ بەشداری تێکۆشانی شۆڕشگێڕی دەبوو. هەڤاڵ چاوڕێ لە رێگەی درێژی تێکۆشانی لەگەڵ قارەمانی گەلی باشوور هەڤاڵ ڤیان سۆران ئاشنابوو. پێوەڕەکانی شۆڕشگێڕی و شێوازی ژیانی هەڤاڵ ڤیانی بۆخۆی بە بنەما دەگرت. بە واتا ژیانکردنی هەڤاڵ ڤیان زۆر سەرنجی هەڤاڵ چاوڕێی بۆ لای خۆی رادەکێشا و هەوڵی دەدا بۆخۆی بیکات بە نمونەی ژیانی. هەڤاڵ چاوڕی لە نێو ژیانی شۆڕشگێڕیدا زۆر شۆڕشگێڕی تری بە وێنەی هەڤاڵ ڤیانی ناسی. هاوڕێیەتی ئەو و هاوڕێیانی هاوڕێیەتییەک بوو کە بەردەوام هەوڵی بەهێز کردنی یەکتریان دەدا. یەکێک لە داخوازییەکانی هەڤاڵ چاوڕێ ئەوە بوو کە تێکۆشانی لە باکووری کوردستان درێژە پێ بدات. لە ساڵی ٢٠١٥دا بەم داخوازییەی گەیشت و رووی لە بۆتان کرد. بۆتان مەڵبەندی نیشتمان پارێزی و مەڵبەندی شۆڕشگێرانی بە وێنەی چیجەک، شیلان، رەشید و عادڵەکان وەکوو لانکەیەکی نوێ هەستەکانی شۆڕشگێڕی هەڤاڵ چاوڕێی لاواندەوە. لە باکووری کوردستان گەریلایەتی کردن و لەدژی دوژمنەکەی سینگ بە سینگ شەڕکردن هەستێکی جیاوازی لەناخیدا ئاوا دەکرد. لە چالاکیگەلێک کە بەڕێوەی دەبرد دا بۆ هاوڕێیانی دەبووە نمونە. لە باکووری کوردستان ئەرکی فەرمانداری بلوکی گرتە سەر ئەستۆی خۆی و بە هەستی بەرپرسیارتی و بە سووربوون لەسەر سەرکەوتن ئەرکەکەی پێکدێنا."
بۆتان مەڵبەندی شۆڕشگێڕانی وەڵات بوو بە مەڵبەندی هەمیشەیی شەهید چاوڕێ
لە باشوور هەتا باکوور بە درێژی ١٦ ساڵی لە ئاستێکی بەرزدا ئەرکی شۆڕشگێڕی سەردەمی پێکهێنا و لەدژی نەیارانی گەل و خاکەکەی درێژەی بە تێکۆشانی داهەڤاڵ چاوڕێ ل ١٢-١٣ی گوڵان لە پێکدادانێک لەگەڵ ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا لە ئاستێکی قارەمانانەدا شەڕێ کرد و دوای شەڕێکی بێوەچان بە پلەی بەرزی شەهادەت گەیشت. بۆتان مەڵبەندی شۆڕشگێڕانی وەڵات بوو بە مەڵبەندی هەمیشەیی شەهید چاوڕێ و ئەو رۆڵە قارەمانەی لە ئامێزی خۆیدا لاواندەوە.
ف.ق