چەکدارانی پەدەکە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا

چەکدارانی پەدەکە کە دوێنێ بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە روویانکردبووە سیدەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا. لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی گەریلاکان شەڕ هاتە ئاراوە و ئاڵۆزیەکە تائێستاش بەردەوامە.

ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی پەدەکە بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازییەوە کە زرێپۆش و تانکیشیان تێدابوو، گواسترانەوە بۆ ناوچەی سیدەکانی سەر بە هەرێمی برادۆست.

سەرچاوەکانی گەریلا رایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٣٠ بەشێک لەو چەکدارانەی پەدەکە لە گەورووی زینێ لە گۆڕەپانی گۆشین هێرشیان کردوەتەسەر گەریلاکانی ئازادیی کوردسان و لە ئەنجام بەرپەرچدانەوەیان لەلایەن گەریلاوە، شەڕ هاتووەتە ئاراوە.

ئەو سەرچاوانە راشیانگەیاند، کە تائێستا ئاڵۆزی و گرژییەکان بەردەوامن.

هـ . ب