چەکدارەکانی پارتی موسا چیفتچی-یان ڕفاند و هیچ هەواڵێکی نییە
موسا چیفتچی ماوەی ١٦ رۆژە لەلایەن چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە پارێزگای هەولێر ڕفێندراوە و تا ئیستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی لەسەر نییە.
موسا چیفتچی ماوەی ١٦ رۆژە لەلایەن چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە پارێزگای هەولێر ڕفێندراوە و تا ئیستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی لەسەر نییە.
موسا چیفتچی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە شاری سلێمانی دەژی و لە ١٠ی ئازار لە کاتی ڕۆیشتنی لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر، لەلایەن چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە لە خاڵی پشکنینی قەزای شەقڵاوە ڕفێندرا.
بنەماڵەی چیفتچی بۆ ئەوەی زانیارییەکیان دەست بکەوێت ڕۆیشتن بۆ شەقڵاوە. بنەماڵەى چیفتچی رایانگەیاند، بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چیفتچییەوە پێنەداون.
ئەو بنەماڵەیە گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی و بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دەستخستنی هەواڵێک لەسەر موسا چیفتچیی ڕفێندراو.
ژ.ت