چەندین کەس لەئامەد و رحا دەستگیرکران
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا چەندین کەسی لەئامەد و رحا دەستگیرکران.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا چەندین کەسی لەئامەد و رحا دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە ئامەد، پۆلیسی تورک لە ناوچەی کایاپنار و فارقین هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە ناوچەى کایاپنار فەرید گول دەستگیرکرا.
هەروەها لە ناوچەى فارقین، هەر یەک لە ئایدن، باریش، عەگید ناکچی، ئەیوب باکیجی، هەبوون ئەرەنفیک و وەیسی سۆلماز دەستگیرکران.
دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد.
لە ناوچەى وێرانشاری پارێزگای رحاش ئەیوب ئاسلان دەستگیرکرا.
ژ.ت