چەندین شوێنی باکوور، ڕۆژئاوا و شەنگال بوون بە ژێر لافاوەوە

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، شەنگال، مێردین، ڕحا، سەمسور و مەلاتی بەهۆی بارانی زۆرەوە لافاو هەستاوە و چەندین شوێن بوون بە لافاوەوە.

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، شەنگال، مێردین، ڕحا، سەمسور و مەلاتی بەهۆی بارانی زۆرەوە لافاو هەستاوە و چەندین شوێن بوون بە لافاوەوە.

ڕێگای ڕەقا - دێرەزۆر بووە بە ژێر ئاوەوە

لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی بارانی زۆرەوە لافاو هەستاوە. پردی ئەلشەهیر لە ڕەقا بەهۆی لافاوەوە ڕووخاوە. ڕێگای ڕەقا - دیرەزۆر لافاو بردوێتی و هیچ هاتووچۆیەک لەنێوان ڕەقا و دێرەزۆردا نەماوە.

شارەوانییەکانی گەل لە جەدیدات و ئەلئەحویس دەستیان بە کارکردووە بۆ کردنەوەی ڕێگای تر تاوەکو هاتوچۆ پەکی نەکەوێت.

لە هەموو گوندەکانی شەنگال لافاو هەستاوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەنگال بەهۆی باران بارینی زۆرەوە لافاو هەستاوە. ئاو چووەتە ناو ماڵ و دوکانەکان. چەندین خێزان بەهۆی ئەو لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە.

لە هەموو گوند و ناوچە و شارۆچکەکانی شەنگال بارانێکی زۆر باریوە.

چەندین گوندی قۆسەر لە مێردین بوون بە ژێر ئاوەوە

بارانێکی زۆر باری ولەگەڵ بەردەوامبوویندا لافاو هەستا و خەڵکی مێردینی تووشی کێشە کردووە. لە زۆرێک لە گوندەکانی قۆسەر لافاو هەستاوە. ئاو بەشێکی زۆر گوندی هەشەرییەی داپۆشیوە. لە زۆرێک لە گوندەکانی ناوچەکەش لافاو هەستاوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو، ڕێگای قۆسەر – وێرانشار داخراوە و کێشە بۆ هاتوچۆ دروستبووە.

ڕێگای ئامەد - ڕحا بووە بە ژێر ئاوەوە

لە ئامەدیش لە بەیانییەوە بارانێکی زۆر دەبارێت. بەهۆی ئەو بارانە زۆروە لافاو هەستاوە. شەقامەکان و ڕێگاکانی شارەکە بوون بە ژێر ئاوەوە. ڕێگای ئامەد – ڕحاش بووە بە ژێر ئاوەوە و هاتوچۆکردن پەکی کەوتووە. لە شارەکەشدا بەهۆی داخستنی ڕێگاکانەوە هاتووچۆ تووشی کێشەکەی گەورە بووە.

پلاتفۆڕمی پاراستن و پشتیوانی شاری ئامەد لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بەهۆی لافاوەوە هاوڵاتیانی ئاگادار کردوەتەوە، کە خۆیان بپارێزن.

تا ئیستا ١٤ کەس گیانیان لە دەستداوە

تا ئیستا بەهۆی ئەو لافاوەوە لە پارێزگاکانی ڕحا و سەمسور لە باکووری کوردستان ١٤ کەس گیانیان لە دەستداوە، کە ١٢ کەسیان لە پارێزگای ڕحا و ٢ کەسی تریشیان لە سەمسور بون. هەروەها ٥ کەس بێسەروشوێن بوون و گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە.

ئاکەپە لەسەر لێواری چەم و ڕووبارەکاندا خانوی دروستکردبوو

هاوکات عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری ڕحای هەدەپە ڕایگەیاند، ئاکەپە لە ماوەی ٢١ ساڵ دەسەڵاتیدا بۆ دەوڵەمەندکردنی دەورووبەر و لایەنگرەکانی ڕێگای دا خانوو لەسەر لێواری چەم و ڕووبارەکاندا دروست بکەن. شارەوانی ڕحا لەلایەن ئاکەپەوە پڕ بووە لە کەسانی ناشایست و کاری شارەوانییەکانی ئاکەپ تەنها بووەتە فریودانی خەڵک. بەهۆی ئەو گەندەڵی و سەرپێچیانە ئێستا خەڵک دەبن بە ژێر لافاوەوە ئاو و لافاوەوە و گیان لە دەست دەدەن.

ژ.ت