چەتەکانی رۆژ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بازگەی باکورمانی ئاکرێ جێگیر بوون
دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ٦ کەس لە چەتەکانی رۆژ لە بازگەی پشکنینی ئاسیشی شەرمینەوە، چوونە ناو شاروچەکی باکورمانی ئاکرێ.
دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ٦ کەس لە چەتەکانی رۆژ لە بازگەی پشکنینی ئاسیشی شەرمینەوە، چوونە ناو شاروچەکی باکورمانی ئاکرێ.
سەرچاوە خۆجییەکان رایانگەیاند، لە کاتێکدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشی کردوەتە سەر چیای گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، چەتەکانی رۆژ لە بازگەی ئاسایشی شەرمینەوە، چوونەتە شاروچەکی باکورمانی ئاکرێ.
سەرچاوە خۆجییەکان رایانگەیاند، گروپەکەی چەتەکانی رۆژ لە ٦ کەس پێکدەهات و ئاسایشی بازگەکەیان وەرگرتووە، لە کاتژمێرەکانی دوای نیوەڕۆدا، ژمارەیەکی دیکەی چەتەی رۆژ بۆ بازگەکە رەوانەکراون. هەروەها ئۆتۆمبێڵەکانی چەتەی رۆژ، پڕ بووە لە خواردنی ئامادەکرا و لە هەرێمەکە جێگیربوون.
چەتەکانی رۆژ لە باکورمان جێگیرکراون، سەرەنجڕاکێشە کە چەتەکان لە شوێنێک جێگیر بوون کە لە بەرانبەر گارەیە کو ئۆپەڕاسیۆنی تێدا ئەنجام دەدرێت و هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەسەر ناوچەکەدا دەگەڕێن
ف.ق