چیفتچیی هه‌ده‌په‌یی كه‌ چه‌كدارانی په‌ده‌كه‌ رفاندوویانه‌ زانیاری له‌باره‌وه‌ نازانرێت

چه‌كدارانی سه‌ر به‌ په‌ده‌كه‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ موسا چیفتچییان رفاندووه‌، ئه‌وه‌ ٨ رۆژه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی چیفتچییه‌وه‌ نازانرێت.

ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ موسا چیفتچی كه‌ له‌به‌ر تیرۆری ده‌وڵه‌تی تورك رۆیشتوه‌ته‌ باشوور و له‌ سلێمانی ده‌ژیا، به‌ر له‌ هه‌شت رۆژ بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ببات چووه‌ هه‌ولێر.

چیفتچی كاتێك چووه‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌ په‌ده‌كه‌وه‌ رفێنرا.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنیوز هاوژینی چیفتچی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ ٨ رۆژه‌ زانیاری له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ نازانن.

حوسنا له‌ درێژه‌دا باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌وان 'په‌نابه‌ری سیاسی'ین، هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌ش ساڵه‌ له‌ باشور ده‌ژی، به‌ر له‌ ٨ رۆژ هاوسه‌ره‌كه‌ی رفێنراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌یه‌وه‌ نازانرێت و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن زیندووه‌ یان نا. چیفتچی داوای كرد هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.

نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ له‌ سلێمانی باسیان له‌وه‌كرد، چیفتچی به‌ مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ باشوری كوردستان وه‌ك 'په‌نابه‌ری سیاسی' قبووڵ كراوه‌.

هـ . ب