بە دیمەن

چیرۆکی دڵتەزێنی دووگەنجی ئێزدی ڕزگار کراو

ئیسماعیل دەلەف ڕایگەیاند ئەو ئێزدییانەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە دەستی داعش ڕزگارکراون ٤٣٣ کەسن، بەڵام بە ڕزگار کردنی دیار و عوسمان بوو بە ٤٣٥ کەس.

فەرمانی ٣ی ئاب لە ٢٠١٤ لەسەر گەلی ئێزدی جێبەجێکرا، لە ئەنجامدا پلانێكی بەفراوان ئامادەکرابوو. لە کەسێتی ئێزدییەکاندا، لە دژی دۆز و تەڤگەری گەلی کوردستان ئەنجام درا. لە کاتی ئەم فەرمانە بە دەستی داعش لەسەر ئێزدییەکان هەزاران منداڵ، ژن، گەنج و پیر بێسەروشوێنکران. لەو ساڵەشەوە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسانە هەیە کە لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون و بگەڕێندرێنەوە بۆ ناو بنەماڵەکانیان.

بە پێی زانیارییەکانی ماڵی ئێزدییەکانی کانتۆنی جزیرە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تاوەکو ئەمڕۆ ٤٣٥ کەس لە دەستی داعش ڕزگارکراون و ڕادەستی ماڵی ئێزدییان کراون. بەڵام بە گشتیی ئەوکەسانەی ڕادەستی ماڵی ئێزدییان نەکراون و لە دەستی داعش ڕزگاربوون ٣٥٧١ کەسە، ٤٤١ ژن و ٢٠١٩ منداڵن. تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەی کەسانی بە دیلگیراوی ئێزدی ٦٣١٧ کەسە.

هەروەها لەم دواییانەدا دوو گەنجی دیکەی ئێزدی دۆزرانەوە و لە ڕێگەی قەسەدەەوە ڕزگار کران، ناویان دیار عەلی ڕەفۆ و عوسمان خێرۆیە.

دیار عەلی لە شاری شەنگالە. لە تەمەنی ١١ ساڵی لە لایەن داعشەوە ڕفێنرا. لە تەمەنی ١١ ساڵییدا لە ناو زیهنیەتی داعش گەورە بوو، ئێستا تەمەنی ٢٣ ساڵە. دیار بە زۆر کەوتە ژێرکاریگەری زیهنیەتی داعشەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش خوازیاری گەڕانەوەیە بۆ نێو بنەماڵەکەی.

عوسمان خێرۆ لە گوندی وەردی شاری شەنگالە. عوسمانیش لە فەرمانی ٢٠١٤ ڕفێنرا. عوسمان تەمەنی ٨ ساڵبوو داعش بردیە ڕیزەکانییەوە. عوسمان پێی گوتین کاتێک داعش ئەوی ڕفاند منداڵبوو، لەگەڵ ئەوندا ژن و پیاو هەبوون. عوسمان ئاماژەی بەوەدا دوای ئەوەی پیاوەکانیان لە موسڵ دەرکرد هێنرانە سووریا. لە باخۆز نیشتەجێبوون بەڵام ساڵی ٢٠١٩ لە کاتی ڕزگارکردنی باخۆز ڕزگاربوون. بەهۆی هێرشەکانەوە عوسمان هەردوو دەستی بریندار بوو.

عوسمان ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتا بەشداری پەروەردەی شەڕکرا. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ جارێکی دیکە پەروەردەی شەڕی بینیووە. ئەم پەروەردانە کارێگەی زۆری لەسەر مێشکیان کردوە، بەڵام بەهۆی ئەو ترسەی کە داعش لە دڵیاندا چاندبوو، زۆر ترسیان لە باسکردنی شێوازی ژیانی ناو داعشدا هەبوو.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی ئێزدییەکانی کانتۆنی جزیرە ئیسماعیل دەلەف بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

'داوا دەکەن بگەڕێنەوە نێو بنەماڵەکانیان'

لە سەرەتایی قسەکانییدا ئیسماعیل دەلەف بەمجۆرە باسی هەستی دیار و عوسمانی کرد: "پێش ماوەیەک هێزەکانی ئاسایشی گرێدرای قەسەدە بانگیان کردین، بۆ هەر دوو گەنجی ئێزدیمان. وەک سیستەم کاتێک گەنج و ژنانی ئێزدی ڕزگار دەبن، ڕاستەوخۆ ڕادەستی ماڵی ئێزدییان دەکرێن. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەوانیان دۆزییەوە و لە دەستی داعش ڕزگاریان کردن. ئەقڵیەتی عوسمان و دیار زۆر گۆراوە. چونکە کاتێک داعش ئەوان دەگرێت لەسەر ئیسلامی ڕادیکاڵ پەروەردەیان دەکات."

'هیوادارین کۆمیتەیەک بۆ ئازادی ئێزدییان بونیاتبنرێت'

وتیشی: "لەگەڵ فەرمانی شەنگال بە هەزاران کچ و کوڕی ئێزدی بێسەروشوێن بوون تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆ ڕزگار دەکرێن. لەم کاتەدا لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە دیار و عوسمان ڕزگار کران. هیوادارین بۆ ئازادی هەمووکەسێکی ئێزدی کۆمیتەیەک بونیاتبنرێت."

'منداڵانیان دەڕفاند بۆ ئەوەی زیهنیەتی گڵاویان لەسەردا بچێنن'

لە بەردەوامی قسەکانییدا ئیسماعیل دەلەف ئاماژەی بەوەدا داعش ئەوکەسانەی لە شەنگال ڕفاندی زۆرینەی منداڵبوو. بۆ ئەوەی زهینیەتی گڵاویان لەسەریاندا بچێنن. لە سایەیی یەکینەکانی پاراستنی ژن و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەم گەنجانە ڕزگار کران و گوتی: "هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل گیانی خۆیان فیدا کرد. داواکارین دیار و عوسمان دوا ڕزگاربوو نەبن و هەموو ئێزدییە بێسەروشوێنژکراوەکان بگەڕێننەوە بۆ نێو بنەماڵەکانیان و زێدەکانی خۆیان."

'پەیوەندی لەگەڵ ئەنجوومەنی شەنگال هەیە بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان'

ئیسماعیل دەلەف ئاماژەی بەوەدا ئەوکەسانەی بە زیهنیەتی داعش گەورە بوونە، زۆر قورسە جارێکی دیکە ئەوکەسە بگەڕێتەوە بۆ کەسی پێشوو و گوتی: "زۆر کەسی بەم شێوەیە لە دەستی داعش ڕزگار کراون و جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە نێو داعش. بە ئیسلامی ڕادیکاڵ منداڵان فیر دەکەن کەسانی نائیسلام بکوژن. وەک ماڵی ئێزدییان زۆر هەوڵدەدەین ئەقڵیەتیان بگۆڕین و مێشکیان پاک بکەینەوە. هەروەها لە ڕێگەی ئەنجوومەنەکەمانەوە پەیوەندی لەگەڵ شەنگال هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەم کەسانە بۆ نێو بنەماڵەکانیان کە بگەڕێنەوە بۆ نێو ژیانی پاکیان."