دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری سزادانی چالاكوانانی بادینانی پەسەندكرد
دەستەى گشتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تانەى پارێزەرانی چالاکوانانی بادینانی رەتکردەوە و سزاکەى لقی دووی دادگای هەولێری لە دژی ئەو چالاکوانانە پەسەند کرد.
دەستەى گشتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تانەى پارێزەرانی چالاکوانانی بادینانی رەتکردەوە و سزاکەى لقی دووی دادگای هەولێری لە دژی ئەو چالاکوانانە پەسەند کرد.
دوای ئەوەی پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان تانەیان لەبڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستاندا بۆ سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان، ئەمڕۆ دەستەی گشتی دادگای پێداچوونەوە بڕیاری سزای زیندانیكردنی چالاكوانانی وەک خۆی پەسەندكرد و بڕیارەکەش دواپلەی وەرگرت.
ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان داوای پارێزەرانی سزادراوانی بادینانی رەتکردەوە، کە داوای راستكردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچونەوە ( تصحيح القرار تميز)یان کردبوو، بەوەش دادگای پێداچوونەوە بڕیاری دادگای تاوانی دووی هەولێری پەسەندکرد بە سزادانی هەریەک لەو پێنج چالاکوانە بۆ ماوەی شەش ساڵ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە رووی یاساییەوە هیچ قۆناغێكی راستكردنەوەی بریاری دادگا نەماوە و تەنها لێخۆشبوونی سەرۆكی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە".
رۆژی ١٦ی شوبات دادگای تاوانهكانی دوی ههولێر بڕیاریدا بهشهش ساڵ زیندانیكردن بۆ پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی سنوری بادینان بەتۆمەتی "کۆکردنەوەی زانیاری قەدەغەکراو، کارکردن بۆ گروپی چەکداری و پێدانی زانیاری بە لایەنی دەرەکی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کوردستان".
بڕیارەکەی دادگای هەولێر بەگوێرەی مادەی ٢١ی سزادانی عێراقی بوو، کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی هەرێم و کارکردنی بۆ لایەنی دەرەکی، بڕیارەکەش لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی ناڕەزایی لێکەوتوەتەوە.
ئەو رۆژنامەنوس و چالاکوانانەی بڕیارەکەیان بۆ دەرچووە بریتین لە (شێروان شێروانی، ئهیاد كهرهم، گوهدار محهمهد ئهمین، شڤان سهعید و هاریوان عیسا)، بەوتەی ئاسۆ هاشم پارێزەری دەستگیرکراوەکان و ئەو پەرلەمانتار و چالاکوانانەی ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا بوون، راگیراوەکان سەرجەم تۆمەتەکانیان رەتکردوەتەوە و "دانیان بەهیچ شتێکدا نەناوە کە تاوان بێت و ھیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر نەبووە تاوانباریان بکات، لەئەنجامیشدا دادوەر شەش ساڵ حوکمیداون".
ژ.ت