داگیرکاری و خیانەت لە مێردین شەرمەزارکرا

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە بۆ سەر باشووری کوردستان لە مێردین شەرمەزارکرا.

هێرشی داگیرکاری و خیانەت شەرمەزارکرا

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە بۆ سەر باشووری کوردستان لە مێردین شەرمەزارکرا. جەماوەر بە پێشەنگایەتی دەم پارتی لە پارکی کارایۆلاری لە ناوچەی ئارتوکلو کۆبوونەوە و پۆلیس گەمارۆی دان، هاوسەرۆکی دەم پارتی مێردین، مەهدی تونچ ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.

تونچ بە وتنی "ئێمە باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتین. ئێمە کوردستانین" دەستی بە قسەکانی کرد، هەروەها پشتگیری هێزە نێونەتەوەییەکانی بۆ هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزار کرد.

داوای کرد پەدەکە دەست لە هەڵوێستە خیانەتکار و هاوکارەکەی هەڵبگرێت، گوتی: "دەبێت بزانرێت ئەو سیاسەتەی ئاکەپە و مەهەپە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڕێوەی دەبات، ئەمڕۆ لە عەفرین و سبەی لە هەولێر و ئامەد دەبێت، ئەم سیاسەتە قبووڵ ناکەین".

تونچ دووپاتی کردەوە ڕێگەی ئاشتی و ئارامی و چارەسەر بە دوورگەی ئیمراڵیدا تێدەپەڕێت و لای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، گوتی: "چارەسەر و ناونیشان دیارە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت لە کوردستان، چارەسەری پرسی کورد لەڕێگەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانەوە دێتەدی".