داگیرکەران ١٢ جار هێرشیان ئەنجامدا

سوپای تورکی داگیرکەر ١٢ جار هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە.

"هەرێمی زاپ؛

رۆژی ٨ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٥:٢٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم. هێزەکانمان بە مەبەستی پارێزگاری لە خۆیان لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشەکانی داگیرکەران بە چەکی قەدەغە؛

لە ٨ی ئایاردا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی قەدەغە بۆردومان کرا.

لە ٨ و ٩ی ئایاردا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم و سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا ١١ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵ دەدات کە سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە حەفارە و شۆفڵ بڕوخێنێت.

هـ . ب