داگیرکەران ٢ جار بە چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کرد

سوپای داگیرکەری تورک ٣٠ی ئازار سەنگەرەکانی بەرخۆدانیان لە سیدا ٢ جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" هێرش سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قەدەغەکراو:

٣٠ی ئازار سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە سیدا ٢ جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٢٨ی ئازار گۆڕەپانی سەری مەتینای هەرێمی مەتینا جارێک بە فڕؤکەی جەنگی بۆردومان کرا.

٣٠ و ٣١ی ئازار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، گردی جودی، دەوروبەری چەمی لۆلان، گۆڕەپانی گردی شەهید کامەران، گردی شەهید حەقی و سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە جەمچو و سیدا ٩٦ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کران و بە هاوەن، ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران."

ف.ق