داگیرکەران ٥٠ جار سەنگەرەکانی بەرخودانیان بۆردومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر ٥٠ جار سەنگەرەکانی بەرخودان لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدایان بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر ٥٠ جار سەنگەرەکانی بەرخودان لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدایان بۆردومان کرد.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لە پێگەی خۆپاراستندان، بە قورسترین تەکنەلۆجیا بەردەوامە لە هێرشەکانی.
زانایری بەرفراوان لە سەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
١٤ی شوبات لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی ئێمە لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆ ٨ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.
١٤ی شوبات لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە دەوروبەری گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ٤٢ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب