داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلایان ١٢ جار بە چەکی کیمیایی، ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلایان ١٢ جار بە چەکی کیمیایی، ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "سوپای تورکی داگیركەر ١٢ جار بە چەكی كیمیایی و دوو جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و بەدەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلای بۆردومان كردووە.
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەكەدا لەبارەی هێرشەکانی داگیرکەران ئەم زانیارییانەی خستووەتەڕوو:
"رۆژی ٢٣ی كانوونی دووەم، لە ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی، سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ دوو جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و ١٢ جاریش بە چەكی كیمیایی، بۆردومان كران.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر ؛
ڕۆژی ٢٣ی كانوونی دووەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم، لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆ لە ناحیەی شێلادزێ سەر بە ئامێدی سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا، دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران".
هـ . ب