داگیرکەران بە چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان

سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٨ی ئازاردا بە چەکی قەدەغەکراو سەنگەرەکانی بەرخۆدانی لە ناوچەی سیدا بۆردومان کرد.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەو بارەیەوە:

"زانیاری ورد لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم شێوەیەیە؛

هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو؛

لە ٢٨ی ئازاردا سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە ناوچەی سیدا یەکجار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٢٧ و ٢٨ی ئازاردا، مەیدانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی چارچێلا لە مەتینا و دۆڵی باڵندە لە زاپ چوار جار بە فڕۆکە بۆردمان کران.

لە ٢٨ و ٢٩ی ئازاردا سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە ناوچەی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، ناوچەی چەمچۆ و سیدا ١٥ جار بە تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومانکران".

ژ.ت