داگیرکەران هەرێمێکی کەربۆرانیان "قەدەغە" کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی دەیوانی کەربۆران "قەدەغەی چوونە دەرەوەی" ڕاگەیاند. لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا ٤ کەس دەستبەسەرکران.

هەرێمێکی ناوچەی کەربۆران لەلایەن پارێزگای مێردینەوە وەک "هەرێمی ئەمنی کاتی" ڕاگەیاندرا. لە ڕاگەیاندراوی پارێزگادا گوتراوە، هەرێمی گوندەکانی خربێ کریان و دەیوان و ئاربای دەیوان لەنێوان ١٢-٢٦ ی تەمموز وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاندراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە لە گوندی دەیوان "قەدەغەی چوونەدەرەوە" ڕاگەیاندراوە.

زانراوە کە داگیرکەران هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند ماڵێکی گوندەکان و چەند کەسێکیان بە ناوەکانی ئیبراهیم ئاکیوز و چاچان ئاکیوز و ئەحمەد ئاکیوز و بیلال ئاکیوز دەستبەسەرکردووە.