ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە وتی، " بۆ ئەوەی گەلانی کوردستان و تورکیا برینەکانیان سارێژ بکەن کە بەهۆی بومەلەرزەوە ئازاری زۆریان پێگەیشتووە، تەڤگەرەکەمان شەڕی راگرت و کەوتە دۆخی پاراستنی رەوا، بەڵام سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و تانک و چەکی قورس هێرش دەکات سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدانمانمان. سوپای داگیرکەری تورک رۆژی ٩ی شوبات بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە نزیک گوندی سیدای سەربە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی و لە ئەنجامدا هاوڕێمان مەزلۆم شەهید بوو. ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان مەزلۆم دواتر بۆ گەل و رای گشتی ئاشکرا دەکرێت. هێزەکانمان لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک نەچاربوون خۆیان بپارێزن، داگیرکەرێک سزادرا و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جەنگی وەشێنرا."
زانیاری فراوان لەبارەی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک:
" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
رۆژی ١٠ی شوبات کاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیرەکران بە چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخۆدانیان لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بۆردومان کرد. هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران خۆیان پاراست و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
رۆژی ١٠ی شوبات کاتژمێر ٢٠:٠٠ هێزەکانمان لەدژی هەلیکۆپتەرێکی جەنگی کە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی لە نزیک هەرێمی چەمچۆی شێلادزێی ئامیدی بۆردومان دەکرد، خۆی پاراست و گورزیان لە هەلیکۆپتەرەکە وەشاند.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛
٩ی شوبات سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە دەوروبەری گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی جارێکی دیکە بۆردومانکران.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
١٠ی شوبات گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا.
٩ و ١٠ی شوبات سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆ و گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شیلادزێی ئامیدی بە تانک، چەکی قورس بە دەیان جار تۆپبارانکران."
ف.ق