داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

" سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا فراوان کردووە. لە ئەنجامی رێوشوێنی هێزەکانمان هێرشە قورسەکان پوچەڵکراونەتەوە. زانیاری زیاتر لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

١٤ی نیسان کاتژمێر ١٦:٠٠ گوندی کامەرانی ناحیەی چەمانکێی دهۆک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا. هەمان رۆژ کاتژمێر لەنێوان ١٤:٣٠ و ٢١:٠٠ لە هەرێمی زاپ، گردی ئێم ئێم و دەوروبەری سەرگەلێ، لە مەتینا گردی هەکاری ٨ جار لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کران و لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپباران کردن.

١٤ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ٠٠:٠٠ لە هەرێمی زاپ، گردی جودی، گردی ئامێدی، گردی ئێف ئێم و گردی هەکاری لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە ٩ جار بۆردومان کران و لە لایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپباران کران.

١٥ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٨:٥٠ و ٢١:٤٠ لە گۆڕەپانی وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشین و لە هەرێمی زاپ، گردی جەهەنەم، کانیشکا، کوروژارۆ، شەهید شاهین، کارکەر، ئەشکەوتی برینداران، ساجا، چەمجۆ و سیدا ٢٨ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.

١٦ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٤٠ و ٠٢:٣٠ لە هەرێمی زاپ، گردی جودی ٣ جار بۆردومان کرا و لە سەنگەرەکانی سەر سنورەوە تۆپباران کرا. هەمان رۆژ کاتژمێر لەنێوان ١٧:٠٠ و ٢١:٣٠ گۆڕەپانی شەهید شاهین، گردی جەهەنەم، دۆڵی شیڤێ، کارکەر، کوڕۆژارۆ و گۆڕەپانی سیدا ٢٧ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.

١٦ی نیسان کاتژمێر ١٥:٣٠ لە هەرێمی خواکورک، گردی شەهید شەریف لەلایەن فڕۆکەکانەوە ٢ جار بۆردومان کرا.

١٧ و ١٦ی نیسان لە هەرێمی ئاڤاشین، گۆڕەپانی وەرخەلێ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپباران کرا."

ف.ق