داگیرکەران لە بەرامبەر تاکتیکی گەریلادا شکستیان هێناوە

پێشهاتەکانی بەرەکانی شەڕ نیشاندەری ئەوەن کە هێزی گەریلا بە تاکتیکەکانیەوە سەرکەوتووە، سوپای تورک شکستی هێناوە.

لە ٣ی تەمموزی ٢٠٢٤ـەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سێ لاوە هێرشی لەشکرکێشی و داگیرکاری بۆ سەرشاخی بەهار و سەرگەلێ دەستپێکرد. ئەمە جوڵەیەکی داگیرکاری بوو کە لە هێرشەکانی پێشوو جیاواز بوو و بارودۆخی هەستیاری بەدوای خۆیدا هێنا. بە فەرمی سوپای داگیرکەری تورک، بۆ یەکەمجار بە بەرچاوی جیهانەوە، بە کاروانە سەربازییەکانیانەوە لە بازگە فەرمییەکانی پەدەکەوە چوونە هەرێمی سەرگەلێ.

باڵی دیکەی هێرشەکە بە هێرشی ئاسمانییەوە دەست پێکرد، بەڵام لە بەرامبەر پاراستن و چالاکییەکانی گەریلادا، ناچار بوو سەربازەکانی لە دوورەوەی پلانە سەربازییەکانیدا جێگیر بکات؛ واتە سەربازەکانی بەرەو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شاخی بەهار بجوڵێنێ. پلانیان دانابوو لە سێ لاوە هێرش بکەن و گەریلا تووشی شۆک بکەن و ناوچەکە داگیر بکەن و سەرکەوتنی خۆیان ڕابگەیەنن. بەڵام هەر کە دەستیان بە پلانەکەیان کرد، خۆیان لە کەمینەکانی گەریلاکاندا بینیەوە.

لە یەکەم هێرشەکەیاندا شکستیان هێنا

لەکاتێکدا سوپای تورکی داگیرکەر لە سەرەتای ئەم هێرشەدا یەکینە نهێنییەکانی بەکارهێنا، ئامانجی ئەوە بوو لە ناوچەکە خاڵی کۆنتڕۆڵ دابمەزرێنێت و بە هێرشە ئاسمانییەکانی هەرێمی هاتووچۆی گەریلاکان تەسک بکاتەوە، بەڵام گەریلا سەرەتا ئەو هێزە نهێنیەی خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆی وگورزی گرانی لێدا.

لە کاتێکدا زۆربەی ئەو سەربازانەی هێنابووی کوژران، زۆربەیان بێسەروشوێن بوون. تەنانەت هەندێک سەربازیش لە بەردەکاندا کەوتنە خوارەوە. گەریلا لە ٥ باڵەوە لە دژی هەوڵە سەربازییەکان چالاکی ئەنجامدا و بێ کاریگەریانی کرد. سوپای تورک شۆکێکی گەورەی بۆ دروست بوو. کاتێک باڵادەستی ئاسمانی لەدەستیان نەما، هەموو ئەزموونی سەربازی خۆیان لەدەستدا.

لە شەڕدا هەنگاوی یەکەم زۆر گرنگە. وەک زۆرێک لە شارەزایانی شەڕ لە مێژوودا وتوویانە، سەرکەوتن لە شەڕەکاندا بریتییە لە پلاندانان. باشە ئەوە تێدەگەین کە سوپای داگیرکەری تورک پلانەکانی خۆی بە پێی حەقێقەتی شەڕی هێزەکانی گەریلا ئامادە نەکردووە، بەپێی ئەو سەختییانەی کە ناچار دەبن ڕووبەڕووی ببنەوە خۆی ئامادە نەکردووە. کاتێک سوپای داگیرکەر لە هێرشی یەکەمدا شکستی هێنا، مۆڕاڵ و وزەیەکی گەورە بۆ گەریلاکان دروست بوو. هەموومان لەم ڕۆژانەدا دەیبینین کە سوپای تورک چۆن کەوتووەتە دۆخێکی سەرلێشێواویەوە. ئەو دیمەنانەی کە گەریلا تیڤی نیشانی دەدات نیشاندەری ئەو ڕاستیانەن.

لە ساڵانی ڕابردوودا بینیمان دەستپێشخەری شەڕی زەمینی بەدەستی گەریلاوەیە. سوپای تورک کە هەستی بەم دۆخە کردبوو، زیاتر گرنگی بە هێرشی ئاسمانی دا. لە ڕاستیدا سوپایەک نییە شەڕ بکات. ئەگەر هێزی گەریلا لە شەڕەکاندا زیانێکی زۆر کەم دەبینێ، ئەوە نیشاندەری ئەمەیە. دیسان لە شەڕ و ململانێکاندا زیانە زۆرەکانی سوپای داگیرکەر بابەتی گفتوگۆیە. لە ساڵی ٢٠٢٤دا پێشکەوتنی تەکنەلۆژی ئاسمانی هێزی گەریلا دەستی پێکرد. درۆنە پێشکەوتووەکانی سوپای تورک کە زۆر جێگای متمانەی بوون، لە بەرەکانی شەڕدا تێکشکێندران و خرانە خوارەوە. گەریلا ئاشکرای کرد تا ئێستا ١٧ درۆنی پێشکەوتوو بە دەستی هێزەکانی گەریلا تێکشکاون. ئێمە بینیمان ئەم دۆخە دەوڵەتی تورکی تووشی شۆکێکی زۆر جددی کردووە. بە دڵنیاییەوە سەریان لێشێواوە. ئەو فڕۆکە ئاسمانیانەی کە زۆر شانازییان پێوە دەکرد، لەبەر چاویانەوە بەدەستی گەریلاکانی ئازادیی لەناو دەچن. ئەمەش شکستێکی ڕوونە بۆ ئەوان.

لە ماوەی دوو مانگدا ٤٠ چالاکی ئاسمانی لە لایەن دوو یەکینەوە

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی گەریلا لە ڕووی بەرەوپێشچوون لە چالاکی ئاسمانییەوە قۆناغێکی نوێیان وەدەست خستووە. لە ماوەی دوو مانگی کۆتاییدا یەکنەکانی شەهید دۆغان زنار و یەکینەکانی شەهید ئاخین موشەوە ٤٠ چالاکی ئاسمانیان ئەنجامداوە. بەدڵنییایەوە لەو چالاکیانەدا زیانێکی زۆرییان بە داگیرکەران گەیاندووە. وە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەریلا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. بەڵام گەریلا گەیشتووە بەو ئاستەی ئەم تەکنیکە لەدژی داگیرکەران بەکاربهێنێت.

گرنگترین کاریگەری ئەم چالاکیانە کاریگەرییە لە ڕووی دەروونیەوە. نە مۆڵگە و نە دیوارە بەرزەکانیان ناتوانن بیانپارێزن لەبەرامبەر چالاکیەکانی گەریلا. لە کاتێکدا پێشکەوتووترین تەکنیکی جیهانی بەکاردەهێنن بەڵام ناتوانن لە پێش چالاکیەکانی گەریلادا ئاستەنگ دروستکات. ڕاستیەکی مێژووی گەریلا بوونی هەیە کەپێویستە زۆر بەباشی ببینرێت. لە ئێستادا فرۆکەی بێفرۆکەوانی کامیکازێ لە جەنگی ئۆکرانیادا بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەو فرۆکەیە لە بەرامبەر گەریلادا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. لەبەرئەو هۆکارە ئەو سیاسەتەی گەریلا پێشیخستووە، لە هەمانکاتدا پیشاندەری ئەوەیە کە گەریلا تەکنۆلۆژییای جیهانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

بابەتێکی دیکەی سەرنجڕاكێش ئەوەیە لە هەموو ڕوویەکەوە چالاکیەکانیان بە کامێرا تۆمار دەکەن. گەر هێزی گەریلا وەک ئەوەی ئەردۆغان بانگەشەی بۆ دەکات لە هەرێمەکەدا کۆتبوون، چۆن دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆرگانیزەکراو ئەو چالاکیانە بە ئاسانی تۆماربکات! ئەمەش وایکردووە دەوڵەتی تورک نەتوانێت وەڵامی ئەو پرسە بداتەوە و ناشتوانێت.

گەریلا سەروەری خۆی دەسەپێنێت

هێزەکانی گەریلا بە تەکنیکی شەڕە و پاراستنە دەوڵەمەندەکەی، بە تەکنیکی ئافرێنەر لە گۆڕەپانی شەڕدا سەرەوەری خۆی دەسەپێێنێت. هێزەکانی گەریلا لە شەڕی تونێلاندا پسپۆری خۆیان سەلماند. بە تیمی پسپۆرەوە لە زەمیندا گورزی گران لە داگیرکەران دەدات. ئەو حەقیقەتی کە بە ئامرازی هەوایی ئافراندوویەتی، دووژمنی شۆککردوە و ترسێکی کوشندەی خستۆتە دڵیانەوە. ئیدی گەریلا بووە بەهێزێک لە سەر زەوی و ژێر زەوی، لە ئاسمانەوە پێشەنگایەتی لە بارودۆخی شەری سەردەمی بکات.

هەموو ئەو فاکتەرانە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی شاخی بەهار و سەرگەلێدا کاریگەرییەکی گەورەی دروستکرد. ئەو شتانەی لە شەڕەکاندا ڕوودەدەن لەلاین دانیشتوانی ئەو هەرێمەوە تۆمار دەکرێن.

هەرئەوەی ئەو گۆڕەپانانە هێندە چۆڵنەکراوە، لەبەرئەوەیە بەچاوی خۆیان بەرخۆدانەکانی گەریلا دەبینن. بەتایبەتی چالاکییە ئاسمانییەکان ژینگەیەکی جیاوازی ئافراندووە.

دەوڵەتی تورک و پەدەکە کە ئەو ڕاستیانە دەشارنەوە و نایانەوێت دەرکەوێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ڕۆژناومەوانی دەستگیرکردووە کە دەربارەی هەرێمەکە هەواڵ دروستەکەن. لە هەمانکاتدا پەدەکە هەڕەشەی لەو کەسانەش کردووە کە لە هەرێمەکەدا دیمەنەکان تۆمار دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە. وەک ئەوەی میدیایی تورک بانگەشەی بۆ دەکات، مادام سوپای داگیرکەری تورک سەرکەوتووە لە شەڕەکاندا بۆچی لەو ڕاستیانە دەترس کە خەڵکی هەرێمەکە بڵاودەکەنەوە؟ ئەمەش بە دڵنیاییەوە نیشاندەری ئەوەیە کە دۆخێکی سەرکەوتن بوونی نیە. بە پێچەوانەوە لەناو شکستێکی مێژوویدان. زیاتکردنی هێرشەکانی لەماوەکانی کۆتایدا لەسەر گوندەکان، هێرشە لەبەرامبەر ئەو شکستەیان. لە هەرێمەکەدا هێرشی سەر گوندە کوریی و سوریانییەکان دەکرێت، زەوی و زارەکانیان سوتێنراوە و ناچار بە کۆچبەری دەکرێن. بۆئەوەی دەوڵەتی تورک بگات بە ئامانجەکەی ئەو دەڤەرە ناچار بە چۆڵکردن دەکرێت. هۆکاریی هەموو ئەوانەش کە دوژمنی ناچار بەوکارانە کردووە، بێگومان بەرخۆدانەکانی گەریلایە.

قڕکردنی سروشتیش ئامانجی ئەم ئۆپراسیۆنەیە. دەوڵەتی تورک بە سوپاکەی و جەردوانەکانییەوە دارستانەکان دەبرێتەوە، زەوییەکان دەسوتێنێت. ئەمانەش ئەنجامی قڕکردنە لە دژی گەلی کورد. داری گەورە و تەمەندار کە تەمەنیان لە دەوڵەتی تورک زۆرترە، لە ڕەگەوە دەردێنن و بە دڕندایەتی دەیسوتێنن. ئەگەر ئەم ڕاستییە لە لایەن ڕای گشتییەوە بە باشی هەڵسەنگێندرێت، لە ڕاستی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە باشی تێدەگەین.

 لێرەدا هەڵوێستی پەدەکە دیارە کە ئەویش بەشێکە لە جوڵەی داگیرکاری. بەڵام ناکۆکی و جیاوازی بیروڕا لەناو حکومەتی عێراقدا زۆرە. هەندێکیان بە ناوی حکومەتەوە نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەم هەنگاوە دەردەبڕن و هەندێکیشیان ڕەخنەی لێدەگرن. ڕوونە کە یەکگرتوویی حکوومەتی عێراق نییە. دەوڵەتی تورکیش سوود لەوە وەردەگرێت. به هۆی ئه م دۆخەوه نیگەرانییەکانی ناوخۆی عێراق به کارده هێنێ و به م شێوه یه دەیەوێت هێزی  هەڵوێست نیشاندانی عێراق له ناو ببات. واتە سیاسەتی قووڵکردنەوەی قەیران پەیڕەو دەکات. بەڵام ئەم دۆخە لەلایەن هاووڵاتیانی عێراقەوە قبوڵ ناکرێت. بینیان کە چۆن لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک لە پەرەخ ٩ هاووڵاتی کوژران. دیسانەوە دەرئەنجامە ترسناکەکانی هێرشی داگیرکاری و ئەو نیشانانە دەبینن کە هەرێمی ئامێدی وەک خاکی تورک نیشان دەدەن. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یان دەبێت حکومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت یان ڕووبەڕووی شەپۆلی ناڕەزایەتی دەبێتەوە. وەرنەگرتنی هەڵوێست، بەمانای کردنەوەی دەرگایە لەبەردەم دەڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی دهۆک، هەولێر و موسڵ.

قفڵەکە ٤ ساڵە خراپ بووە

ڕوونبوویەوە دوای جوڵە داگیرکارییەکان کە ١٤ رۆژە لە هەرێمی ئامێدی بەردەوامە، دەڵەتی تورک رووبەڕووی کێشەی گەورە بووەتەوە. هەر لەسەرەتاوە کۆنترۆڵی شەڕ و دەستپێشخەری شەڕی لەدەستدا. هێزەکانی گەریلا لە هەموو ڕوویەکەوە بە دەستپێشخەرییەکی تەواوە هێرشی داگیرکەران دەکات. دەوڵەتی تورک دەڵێت لەماوەیەکی نزیکدا قفڵەکە دادەخرێت، بەڵام ماوەی ٤ ساڵە قفڵەکە خراپ بووە. ئێستاش ئەوەی جێهڵدراوە خودی سوپای تورکە. لە ڕۆژانی داهاتوودا قۆناغێک دێتەکایەوە کە چەندین سوپرایزی لە خۆیدا هەڵگرتووە. دەبینین و دەبینە گەواهیدەر کە سوپای داگیرکەری تورک چۆن تێکدەچێت و گەریلاش بە جۆر و شێوازی خۆیەوە چۆن سەردەکەوێت.