داگیرکەران لە عەفرین ٤ کەسیان ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٤ کەسیان ڕفاند و ٣ ساڵ زیندانیان بەسەر کەسێکدا سەپاند.

سەرچاوەکان لە عەفرینەوە رایانگەیاند، چەتەکانی بە ناو ' پۆلیسی سەربازی' کە بە فەرمانی راستەخۆی میتی تورک کار دەکەن، ٤ کەسیان ڕفاندووە کە کەسێکیان بە تەمەنە.

بەپێی زانیاریەکان ناوی ئەو کەسانەی کە ڕفێنراون بەم شێوەیەیە: " عەبدولوەحید مستەفا حەمۆن (٧٠) خەڵکی گوندی دوملیای مابەتا، سەرخوەبوون ئەحمەد مەمۆ (٣٢) خەڵکی ناوچەی بلبل، محەمەد مستەفا خەڵکی گوندی شێخوتکای مابەتا و عەبدولرەقیب حەنان خەڵکی گوندی حەیاتی مابەتا.

هەروەها دادگایەکی تورک هاوڵاتیەکی بە ناوی سەربەست عەکاش بریمیان بە ٣ ساڵ زیندانی سزاداوە کە خەڵکی گوندی مەملای ناوچەی مابەتایە. سەربەست عەکاش برین لەلایەن جەتەکانی ' محەمەد ئەلفاتیح'ەوە ڕفێنرابوو و دواتر رادەستی میتی تورک کرابوو و بۆ تورکیا برابوو.

دەوڵەتی تورک لەو کاتەوەی عەفرینی داگیر کردووە، بە دەیان گەنج و هاوڵاتیانی عەفرینی ڕفاندووە و دادگاییان دەکات.  بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان مافی هیچ وڵاتێک نییە کە هاوڵاتیانی وڵاتێکی دیکە لە وڵاتەکەیاندا دادگایی بکات. بەڵام دەوڵەتی تورک هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردووە.

ف.ق