داگیرکەران لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.
سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"زانیارییەکان لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە هەرێمی زاپ
لە ٧ی نیساندا داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە سیدا، هێزەکانمان لەپێناو پاراستنی خۆیاندا بەرپەرچیان دانەوە و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٧ی نیساندا هەرێمی شاخی بهار جارێک بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
لە ٧ی نیساندا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و سەنگەرەکانی بەرخودان لە چەمچۆ و سیدا ٢٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب