دانیشتنی دادگایکردنی دۆسییەی تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت دواخرا

بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار، دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى تیرۆرکردنی شەهید دەنیز جەودەت لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا.

هەریەک لە کەسوکاری  دەنیز و تیمێکی پارێزەرانی نێونەتەوەی ئامادەى دانیشتنی دادگاییەکە بوون. بۆ ئەوەی دانیشتنی  دادگایی دۆسییەی تیرۆرکردنی  دەنیز جەودەت، ئەندامی کەنەکە بەڕێوەبچێت، کە لە ١٨ـی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو لە هەولێر تیرۆرکرا کرا، بەڵام لەسەر داواى پارێزەرانى دۆسێیەى شەهید دەنیز دانیشتنەکەى ئەمڕۆ دواخرا.

تا ئێستا دوو لە تاوانبارانی کوشتنی دەنیز جەودەت دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و داواکاری گشتیش داوای کردووە  بەپییى ماددەى ٢ی تیرۆر سزاى بەندکردنىان بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام تا ئێستا تاوانبارى سێیەم دەستگیر نەکراوە.