دانیشتوانی مەخمور جەژنی رەمەزانیان پیرۆز کرد
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دوای نوێژی جەژن، سەردانی گۆڕستانەکانیان کرد و دواتر جەژنیان لە یەکدی و خزمانیان پیرۆز کرد.
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دوای نوێژی جەژن، سەردانی گۆڕستانەکانیان کرد و دواتر جەژنیان لە یەکدی و خزمانیان پیرۆز کرد.
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) دوای نوێژی جەژن، سەردانی گۆڕستانەکاان و دەزگای خانەوادەی شەهیدانیان کرد.
دانیشتوانی مەخمور دوای نوێژی جەژنی لە دەزگای خانەوادەی شەهیدان کۆبوونەوە و جەژنیان لە یەکدی پیرۆز و کرد و بانگەوازیان بۆ یەکێتی نێوان گەلی کورد کرد.
دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ هەموو شەهیدان، لەسەر ناوی خەڵکی کەمپەکە مەلا عەلی سپێری قسەی کرد.
مەلا عەلی سپێری لە سەرەتای قسەکانیدا جەژنی رەمەزانی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، گەریلاکانی سەر چیا، شەهید و هەموو موسوڵمانان پیرۆز کرد و وتی، " جەژنی رەمەزان هەموو کاتێک بووەتە هۆی ئازادی و ئاشتی. بەم بۆنەیەوە هیوادارین گەلی کورد ئازاد ببێت. ئایینی ئیسلام دەڵێت، پێویستە ئێوە دەستکەوت و نرخی وڵاتەکەتان بپارێزن. لەسەرئەمەش بانگە لە گەلەکەمان دەکەم کە لە بەرامبەر دوژمن و داگیرکەران دەستکەوت و بەهاکانیان بپارێزن. لەم جەژنەشدا جارێکی دیکە بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێچکەی شەهیدان دەدەین."
دوای مەلا عەلی سپێرتی، یوسف کارا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور قسەی کرد.
یوسف کارا جەژنی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، شەهیدان و شەڕڤانانی ئازادی پیرۆز کرد و وتی، " هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد. بە هیوای جەژنی ئازاد پێکەوە لەگەڵ رێبەرتی پیرۆز بکەین. جارێکی دیکە جەژنی کەسانی لێرەن پیرۆز دەکەم."
ف.ق