دایکانی ئاشتی بەشداریان لە رێورەسمی یادکردنەوەی هۆگر دەلیل گەریلای یەرەکەدا کرد

دایکانی ئاشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریان لە رێورەسمی یادکردنەوەی هۆگر دەلیل گەریلای یەرەکەدا کرد و پەیامی هاوسۆزی و بەرزکردنەوەی تێکۆشانیان بڵاوکردەوە.

دایکانی ئاشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریان لە ریورەسمی یادکردنەوەی هۆگر دەلیل (هادی رەحمانی) گەریلای یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)دا کرد کە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە زنجیرە چیای ئاسۆس شەهید بوون. دایکانی ئاشتی پەیامی هاوسۆزی و بەرزکردنەوەی تێکۆشان بڵاوکردەوە.

رۆژی ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە راگەیەندراوێکدا، ناسنامەی سێ گەریلایان بڵاوکردەوە کە پێشتر ناسنامەی دووانیان ئاشکرا کرابوو. یەرەکە وتبووی، " لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ سەر زنجیرە چیای ئاسۆسدا، هەڤاڵانمان محەمەد ئاک بابا ( دڵۆڤان جیلۆ)، بنیامین ئاکسۆ ( باگەر بسمل) و هادی رەحمانی (هۆگر دەلیل) شەهید بوون. پێشتر ناسنامەی دوو گەریلامان ئاشکرا کردبوو و ئێستاش ناسنامەی هەر سێ شەهیدەکەمان ئاشکرا دەکەین."

خانەوادەی شەهید هۆگر دەلیل دوای راگەیاندنی هەواڵی شەهیدبوون، لە ماڵەکەیان لە گوندی سەبەدلوی سەر بە شاری بانە، رێورەسمی یادکردنەوەیان بۆ کوڕەکەیان رێکخست.

جگە لە خزم و کەسوکاری و هاڵاتیانی ناوچەکە، ئەمڕۆ دایکانی ئاشتی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، بۆ دەربڕینی هاوخەمی خۆیان بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد.

دایکانی ئاشتی لە رێورەسمەکەدا بە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرن، پەیامی هاوسۆزی خۆیان بۆ شەهیدان و بەرزکردنەوەی تێکۆشانیان بڵاوکردەوە.

ف.ق