دایکی میر پەروەر کۆچی دوایی کرد
فیلیز ئایدن دایکی هونەرمەند میر پەروەر کە لە هێرشی پاریسدا شەهید ببوو، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. تەژەکە – فە پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی، " هاواری دایە فیلیز ئەمانەتی ژنانی کوردە."
فیلیز ئایدن دایکی هونەرمەند میر پەروەر کە لە هێرشی پاریسدا شەهید ببوو، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. تەژەکە – فە پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی، " هاواری دایە فیلیز ئەمانەتی ژنانی کوردە."
لە هێرشی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢دا بۆ سەر ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ئەڤین گۆیی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، عەبدولرەحمان کزل وڵاتپارێزی کورد و هونەرمەند میر پەروەر شەهید ببوون. ئەمڕۆش فیلیز ئایدن دایکی میر پەروەر لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
تەڤگەری ژنانی کوردی فەڕەنسا (تەژەکە – فە) بەهۆی کۆچی دوایی فیلیز ئایدن، پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە، : میر پەروەر لە گۆرانیەکانیدا باسی حەسرەتی دایکی دەکات و دەڵێت ' دایە دەترسم نەتبینم'. دایە فیلیز کە بەهۆی ئازاری شەهیدبوونی میر پەروەر نەخۆش کەوت و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، کۆچی دوایی کرد. فیلیز ئایدن پێشتر بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ ئیفلیج ببوو و دوای شەهیدبوونی کوڕەکەی بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە. دایە فیلیز لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی کوڕەکەیدا بۆ خۆشی گۆڕێکی بە هەڵکەندندا و دواجار لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد هاواری دایکی میر پەروەر و هەموو دایکانی کورد، ئەمانەتی ژنانی کوردە. تۆڵەی دایکی میر، ئەڤین و عەبدولرەحمان و هەموو هاوڕێیانمان و دایکانی بوێری گەلی کورد، دەبێتە هۆکاری شۆڕشنی ژنان. سەرەخۆشی لە گەلی کورد و ژنانی کورد دەکەین."
ف.ق