"دەبێت بە خێرایی داوای زیندانیانی مانگرتوو قبوڵ بکرێت"

حەبیب ئەکسیک پەرلەمانتاری هەدەپە داوایکرد، بە خێرایی داوای زیندانیانی مانگرتووە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قبوڵ بکرێت.

حەبیب ئەکسیک پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، کۆتایهێنان بە سیاسەتی شەڕ و بەدیهێنانی ئاشتی و بە کۆتایهێنانی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدی دێت و داوای کرد، دەبێت بە خێرایی داوای زیندانیانی مانگرتوو بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قبوڵ بکرێت.

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە لە زیندانی ئەمنیی ئاست بەرزی جۆری ئێفی ئیمراڵی راگیراوە و ٢٢ ساڵە لە ژێر گۆشەگیریدایە. سەردانی بنەماڵە و پارێزەرەکانی بە پاساوی وەک دۆخی هەوا باش نییە، کەشتییەکە خراپە، سزای دیسیپلین هەیە رێگریی لێدەکرێت و رێگا نادرێت چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. مافی بەکارهێنانی تەلەفونی لە دوای ٢٢ ساڵ بۆ یەکەمجار لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا پێدرا.

هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن و سەردانکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە بە پاساوی ئەوەى لە ساڵی ٢٠٠٩ دا "نەخشەڕێگای" لەگەڵ بەرگرینامەکەى بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ناردووە، سزای قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنیان بۆ ماوەى ٦ مانگ بەسەردا سەپاند.

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە.

"گۆشەگیری گەلان دەکاتە ئامانج"

ەوبارەیەوە حەبیت ئەکسیک پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دژی یاسای نەتەوەیی و نێونەتەوەییە و دیوێکی تری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە.

ئەسکیک داوای لە حکومەت کرد، دەست لەو تاوانە هەڵبگرێت، چونکە لە دۆخی ئێستا ئەو گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی گەلان دەکاتە ئامانج.

ئەسکیک باسی ئەوەیکرد، دەیانەێت خەباتی حیزبە سیاسییەکان بە هێزە ئەمنییەکان سەرکوت بکەن، ئەو کەسانەى رەخنە لە دەسەڵات دەگرن دەستگیر و زیندانی دەکرێن و وتی، "ئەشکەنجە دەکرێن، کوشتن روودەدات، کە بکوژەکەى دیار نییە. لە کەسایەتیی زیندانی ئیمراڵیدا هەموو کۆمەڵگە و گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێن. لەو رووەوە دەبێت لە دژی گۆشەگیری تێکۆشان بکرێت".

"تەندروستیی ئۆجالان لە مەترسیدایە"

ئەکسیک لە بەردەوامیی وتەکانیدا راگەیاند، "زیندانیکردنی کەسێکی بە تەمەن، کە نەخۆشیی قورسی هەیە و لە زیندانیشدا گۆشەگیریی بەسەردا سەپێنراوە، قبوڵ ناکرێت. دەبیت لەو بوارەدا وەزارەتی داد دەستپێشخەریی خۆی بەکار بهێنێت، دەسەڵاتیش دەبێت دەست لەو ساسەتە هەڵەیەی خۆی هەڵبگرێت. چونکە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان تەندروستیی دەخاتە مەترسییەوە. مرۆڤێک کە گۆشەگیر دەکرێت، بێدەنگ ناکرێت و ناتوانن رێ لە بیر و رامانەکانی بگرن. لە رووی تەندروستییەوە دەبێت هەلومەرجی ئۆجالان بە خێرایی ئاسایی بکرێتەوە، رێگا بە بنەماڵەکەى و پارێزەرەکانی بدرێت چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن. من ئەوە هەم وەک پزیشک و هەم وەک پەرلەمانتار دەڵێنم، ئەوە سزای بەدەر لە مرۆڤایەتییە و دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت.  

بەرپرسیاریی حکومەتە

ئەکسیک سەرنجی خستەسەر چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و رایگەیاند، لەوە نیگەرانن، کە وەک چالاکییەکەی ساڵی رابردوو گیان لەدەستدانی لێبکەوێتەوە و وتی، "ساڵی رابردوو لە ئەنجامی چالاکیی مانگرتن دا بەشێک لە گۆشەگیری لابرا، بەڵام بەرپرسانی دەوڵەت بەڵێنی خۆیان بەجێنەهێنا و گۆشەگیری درێژەى پێدرا. لەم دۆخەى بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنادا لە بری ئەوەى زیندانییەکان ئازاد بکرێن، بە ناچاری لە مانگرتن دان. دەبێت بە خێرایی زیندانییەکان ئازاد بکرێن. وەزارەتی داد دەبێت لە بارەی داوا و خواستی زیندانیانەوە زانیاری بڵاوبکاتەوە. گۆشەگیری خۆی دژ بە ژیانە. لەو بوارەدا هەموو بەرپرسیارییەکان بە تەواوی لە ئەستۆی حکومەتدان".

لە کۆتایدا داوای لە رێکخستنە جەماوەرە دیموکراتیکەکان و حیزبە سیاسییەکان کرد، هەستیار بن و پشتیوانی لە یەکتر بکەن.

ژ.ت