'دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت'
هاوسەرۆکی لقی وانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) هارون ئۆکای رایگەیاند، گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو کۆمەڵگادا دەبێتە مایەی ئاڵۆزی و لەو رووەوە داوای کرد کۆتایی بەوە بهێندرێت.
هاوسەرۆکی لقی وانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) هارون ئۆکای رایگەیاند، گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو کۆمەڵگادا دەبێتە مایەی ئاڵۆزی و لەو رووەوە داوای کرد کۆتایی بەوە بهێندرێت.
هاوسەرۆکی لقی وانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) هارون ئۆکای سەبارەت بە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
هارون ئۆکای بەبیری هێنایەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساڵی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی گواسترایەوە بۆ تورکیا، لەو کاتەوە ماوەی ٢٤ساڵە گۆشەگیرکراوە، بەڵام لەم ساڵانەی رابردوودا گۆشەگیری لە ناو گۆشەگیریی بە سەردا سەپێنراوە و هەلومەری زیندانیکردنی بە شێوەیەکی نایاسایی دژوارتر کراوە.
ئۆکای ئاماژەی بەوەکرد کە رێگری کردن لە دیداری عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی زیانێکی گەورە بە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێت و وتی، "یاسای نێونەتەوەیی و یاسای ناوخۆیی پێشێل دەکرێت. رۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاشتیدا زانراوە و سەلمێنراوە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا کە ئەو کاتە چالاک بوو تەنیا یەک کەسیش نەکوژرا. لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە گۆشەگیری لە ناو گۆشەگیری بە سەردا سەپێندرا. دەبێت گۆشەگیری لە سەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستبەجێ کۆتایی پێبهێندرێت. ئەگەر ئەوە پێکبهێندرێت، ئەو ناکۆکی و دوژمنایەتیەی لە ناو کۆمەڵگادا خوڵقێنراوە، کۆتاییپێدێت.
' لە پرسی گۆشەگیریدا بە هەموو گەلەکەمان وشیاربن'
ئۆکای ئەوەی خستەڕوو کە رێگریی کردن لە دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد لە دەرەوە و بەپێچەوانەی یاسایە و وتی، "دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان بتوانێت لە هەموو ئەو مافانەی تایبەتن بە سزادراوان سودمەند بێت. بۆ پێکهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئێمە داوا لە سەرجەم گەلانی تورکیا دەکەین کە لە پێناو پرسی هەڵگرتنی گۆشەگیریدا وشیار بن".
هـ . ب