دەگەهە و دەگەکە – هە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا
تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر (دەگەهە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی شۆرشگێر (دەگەکە – هە) لە ناوچەی فارقینی ئامەد لەدژی ماڵی "کەسێکی نزیکی داگیرکەران کە وەک قەیوم ئەرکدار کراوە" چالاکیان ئەنجامدا.
تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر (دەگەهە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی شۆرشگێر (دەگەکە – هە) لە ناوچەی فارقینی ئامەد لەدژی ماڵی "کەسێکی نزیکی داگیرکەران کە وەک قەیوم ئەرکدار کراوە" چالاکیان ئەنجامدا.
دەگەهە و دەگەکە – هە راگەیەنراوێکی لەبارەی چالاکیەکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لە فارقینی ئامەد لەدژی ماڵی کەسێک بە ناوی (ئا – ی) کە وەک قەیوم بۆ داگیرکەران کار دەکات، لە ٥ی کانونی یەکەمدا چالاکیان ئەنجامداوە.
هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە، چالاکیەکە لەلایەک یەکینەکانی شەهید باوەر جەنگەوە بە بۆمبی دەستی ئەنجامدراوە. زیانێکی گەورە بەر ماڵی کەوتووە و ئۆتۆمبێڵەکەشی تێکشکێنراوە.
ف.ق