دەگەهە و دەگەکە – هە لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا

دەگەهە و دەگەکە – هە لە باغجلاری ئەستەنبوڵ لە چوارچێوەی هەنگاوی 'تۆڵەی سوور" لەدژی چەتەکانی مادەی هوشبەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (دەگەهە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەکە – هە) لە ناوچەی باغجلاری ئەستەنبوڵ لەدژی چەتەکانی مادەی هوشبەر لە چوارچێوەی هەنگاوی 'تۆڵەی سوور' چالاکیان ئەنجامدا. چالاکیەکە لە گەڕەکی دەمیرکاپی لەلایەن یەکێتی شەهید بۆتان ئەرداڵەوە ئەنجامدرا. چالاکیەکە لەدژی چەتەکانی مادەی هوشبەر ئەنجامدراوە.
لەبارەی چالاکیەکە دەگەهە و دەگەکە – هەیە ئەم ڕاگەیەنراوەی بڵاکردەوە: "٢٨ی کانونی یەکەم لە گەڕەکی دەمیرکاپی ناوچەی باغجلاری ئەستەنبوڵ لەدژی چەتەکانی مادەی هوشبەر، یەکینەکانی شەهید ئەردالمان بە تەقەمەنی دەستی چالاکیان ئەنجامداوە. بە بەهێزی گورزیان لە چەتەکانی مادەی هوشبەرداوە. یەکینەکانمان گەلیان ئاگادار کردەوە و دواتر دروشمیان وتەوە. دوای چالاکیەکە پۆلیسی تیمی تایبەت بۆ ناوچەکە ڕەوانەکرا. یەکینەکەمان بە سەرکەوتوویی و بێ زیان لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە."
ف.ق