فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار سەبارەت بەو گەریلایانەی شەهیدبوون ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە.
"فەرماندەی قارەمان و ئازای گەلەکەمان، مرۆڤی رەسەن، پاک، ژنی ئازاد، ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژاستار و یەک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندیمان هاوڕێمان گوڵچیا گابار و هاوڕێمان پەلشین نەورۆز ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ لە گۆڕەپانی چەمانکێی گارە لە ئەنجامی هێرشێکدا شەهیدبوون. ئەم هێرشە لە ئەنجامی هەواڵدەری و هاوکاری سیخوڕ و نۆکەرە خۆجێییەکانی دوژمن ئەنجامدرا. فەرماندەی گەورەمان هاورێ گوڵچیا کە دوای ئەوەی ژیانی ئازادی لە رێگەی ئایدۆلۆژیای ئاپۆییەوە ناسی، تەمەنی خۆی بە ژیانی ئازادی گەلەکەمان و ژنانی کورد بەخشی، بەداخەوە بەهۆی راپۆرت و هەواڵدەری سیخوڕ و نۆکەرانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەر و داگیرکەرەوە شەهیدبوون. بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندەی گەورەمان گوڵچیا گابار و هاوڕێ پەلشین سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، خەڵکی وڵاتپارێزی مێردین کە رۆڵەی شکۆمەندی خۆیان پێشکەش بەم رێبازە کردووە، بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی ئایدن و ئۆرچون دەکەین، لەسەر ناوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین. وەک هاوڕێیانی ئەوان بەڵێن دەدەین کە لێپێچینەوە لە دوژمن دەکەین، بە دڵنیاییەوە تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە و خوێنی ئەوان بە فیرۆ ناچێت.
زانیارییەکان لە سەر ناسنامەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:
ناسناو: گوڵچیا گابار
ناو و پاشناو: سەروەت ئایدن
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: رەحیمە- سەبری
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩/ گارە
ناسناو: پەلشین نەورۆز
ناو و پاشناو: گوڵستان ئۆرچون
شوێنی لەدایکبوون: مێرسین
ناوی دایک- باوک: سەلیمە- عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩/ گارە
هـ . ب