دەستەی سندوقەکانی دەنگدان لە جۆلەمێرگ لەلایەن ئاکەپەوە دیاریکرا!

سەرۆکی ئاکەپە لە جۆلەمێرگ دەستی بەسەر لیستی ناوی ئەندامانی دەستەی سندوقی دەنگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی شارەکەدا گرت و ئەو لیستەی خۆیان ئامادەیان کردووە، داوەتە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی شارەکە.

ئاکەپە هەموو توانا و هێزەکانی دەوڵەت لە باکوری کوردستان و گوشار، زۆرداری، هەڕەشەکردن و هەڵخەڵەتاندن بۆ کاروبارەکانی هەڵبژاردنی خۆی بەکاردەهێنێت.

لە جۆلەمێرگ نزیکەی ٢٠٠ هەزار دەنگدەر هەیە. ٥٩٠ سندوقی دەنگدان بۆ دەنگدەران دادەنرێت. کارمەند و ئەرکدارانی سەر سندوقەکانی دەنگدان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی شارەکەوە دیاری دەکرێن و دادەنرێن.

لیستی کارمەند و ئەرکدارانی سەر سندوقەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لەلایەن ئەمروڵا گور سەرۆکی ئاکەپە لە جۆلەمێرگ دەستی بەسەردا گیرا. گوری ئاکەپەیی خۆی ئەرکدارانی سەر سندوقەکانی دیاری کرد و لیستی دەستەی ئەرکدارانی سەر سندوقەکانی خۆی بەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی شارەکەدا سەپاند.

ژ.ت