لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: «هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کە هەموو کوشتار و شەڕ و ئاژاوەیەکی تێدا حەرامکراوە، بە سەرەتای هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەزانین و بە هێرش و پەلاماری سەر کەرامەت و شکۆی کوردستان بە گشتی و سلێمانی و خەڵکەکەی بە تایبەت دەزانین».
هەروەها دەڵێن: «ئێمە وەک کۆمەڵێک لە کەسایەتی و خەڵکی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین بە یەکدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا بێت شکۆی خەڵکی کوردستان بشکێنن».
لە درێژەی بانگەوازەکەدا هاتووە: «سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە ٩-٤-٢٠٢٣ هەموومان لە (سەھۆڵەکە) شەقامی سالمی شاری سلێمانییەوە کاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ کۆدەبینەوە و بە یەک دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە.
داوا لە خەڵکی تەواوی کوردستان دەکەین و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕێ دەکەین کە پشتیوانی سلێمانی بن، لە کۆبونەوەو گردبونەوەکەماندا تەنها ڕێگە بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەدرێت».