دەستینا بۆتان؛ شەڕڤانێکی ڕەسەنی بۆتانی

ژیانی هەموو فیداییەکانی کوردستان داستانێکی جوانە. یەكێک لەو قارەمانانە دەستینا بۆتان بوو. تا دوا هەناسەی ژیانی بەرگری لە گەل و خاکەکەی کرد.

بشەنگ دورموش (دەستینا بۆتان) لەیەکێک لە شارە سەرهەڵدێرەکانی کوردستان شاری جزیری بۆتان لە دایک بوو. لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا پەروەردە بوو هەر بۆیە لە منداڵی خۆیەوە بە چاندی کوردەواری لە ڕێگەی سەرهەڵدان و بەرخۆدانەوە گەورە دەبێت. لە منداڵی و لاوێتی خۆیدا هیچ کاتێک لە پێش سیستەم نەشوتایەوە، هەرگیز ئەو حەقیقەتی لە بیرنەکرد کە چ سیستەمێک بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنرێت و قبوڵی نەکرد. هەموو داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بوون بە هۆکاری چاندنی توڕەییەکی مەزن لە دڵی دەستینادا. هەربۆیە لە دژی هەموو ئەمانە تەنها ڕوو لە چیا، قیبلەی کوردان دەکات. درکی بەوەکرد تەنها ڕێگەی تۆڵەکردنەوە لە دەوڵەتی تورک شەڕکردنە. هەربۆیە بە بوێرییەکی مەزنەوە سەبەرزدەکاتەوە. بشەنگی قارەمان لە ساڵی ٢٠١٥دا بریاری بەشداربوون لە ناو ڕیزەکانی گەریلا دەدات و ڕوودەکاتە چیا ئازادەکانی کوردستان.

لەگەڵ گەیشتنی بە چیادا ناوی دەستینا بۆتان بۆخۆی هەڵدەبژێرێت. هەر لە واری بەرخۆدانی خۆیەوە گەریلایەتی دەستپێدەکات و لە کاتێکی کەمدا دەبێتە گەریلایەکی شارەزا. لە ناو هێزەکانی گەریلادا هاوشێوەی هاوڕێکانی وەک گەریلایەکی بوێر و شەڕکەر جێگەی خۆی دەگرێت. وێڕای گەنجێتی و نوێبوونی لە نێو گەریلادا، بەڵام هیچ کاتێک دەستبەرداری ئەرکەکانی نەدەبوو و لەگەڵ زەحمەتیەکاندا دەجەنگا تا سەرکەوتن. بەم تایبەتمەندییەوە لە ماوەیەکی کەمدا لە نێوژیانی گەریلاییدا پێدەگات. دەستینا هەر لە دەستپێکی گەریلایەتی خۆیەوە بەشداری چەندین پراکتیکی گەریلایەتی دەبێت و دەبێتە خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەند لە بەرخۆدان. دەستینای چیایی لە لوتکەی چیا ئازادەکانی کوردستاندا هەنگاوی بە شکۆیی تێکۆشان هەڵدەگرێت و بە سەربڵندییەوە پێ بە پێ لەگەڵ تێکۆشانی دۆزی ئازادی کورددا هەنگاو دەنێت.

لەسەر لوتکەی چیا ئازادەکان، لە هەموو سات و کاتێکی سەختدا تەنها هاڕێکانتن لە تەنیشتتن و دەستت دەگرن. هەبۆیە دەستینا پەیوەندی هاوڕێیەتی ناو ژیانی گەریلایەتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دادەنێت. جەنگان بۆ یەک ئامانجی هاوبەش دەبێتە سەربڵندی بۆ دەستینا. هاوڕێیەتی ناو ژیانی گەریلایەتی لە هەر سات و کاتێکی سەختیدا ڕێهەڤاڵەکانت دەستبەردارت نابن. گەریلا دەستیناش هەڵگری ئەم تایبەتمەندییە بوو. لەسەر ئەم بنەمایە، ئەم تایبەتمەندییانی خۆی دەکاتە بنەمای ژیانی شۆڕشگیڕی خۆی. دوای ئەوەی دەستینای ئاپۆی لە بۆتان ئەرکی گەریلایەتی خۆی بەجێدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی خۆی قوڵبکاتەوە لە فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆدا و لە پسۆرێتی سەربازیدا پەرە بەخۆی بدات، دەچێتە پەروەردەی گەریلایەتیییەوە.

بە هۆی سوربوونی لەسەرخستنی شەڕی ئازادیی خۆیدا. وەک شەڕکەرێکی بە ئیرادە بەشداری پەروەردەی پسپۆری سەربازی دەبێت و لە بواری بەکارهێنانی چەکدا پەرەبەخۆی دەدات. لە دوای تەواوکردن پەروەردەی سەربازییەوە بۆ بوون بە گەریلایەکی پسۆر لە هەموو کایەکەی ژیاندا، دەچێتە باکوور لە ئەکادیمیایی ژنی ئازادی شەهید بێریتان پەروەردە وەردەگرێت.هەر پێنج ڕەگەزەکەی ژنی ئازاد بە بنەمای خۆی وەردەگرێت و دەیکاتە جەوهەری کەسێتی خۆی. ئیدی دەستینا لە هەموو ڕوویەکی گەریلایەتی پسپۆرەوە  بۆ گەرانەوە بۆ بۆتان ئامادەیە.

پێشنیاری گەڕانەوەی بۆ باکوور پەسەندە دەکرێت. جۆشوخرۆشێکی زۆری تێدا دروستەبێت بۆ گەڕانەوەی بۆ بۆتان. بەم هەستەوە هەنگاوەکانی بەرەو باکوور دەستپێدەکات. ڕێبوارەکەی بۆتان چەک و کەمەربەندەکەی لەخۆی دەپێچێ و بۆ تۆڵەکردنەوەی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سەر گەلی کورد ئامادە دەبێت. هەر بۆیە هەمیشە باوەڕی خۆی بە ژیانی ئازاد نوێدەکاتەوە.

لە گۆڕەپانی بۆتاندا دەستینا بە فیداکاری، خاکی و شەڕکەر دەناسرایەوە.میلیتانی ئاپۆی هێڵی فیدایەتی ئاپۆی بە بنەمای خۆی وەردەگرێت و بەو پێیە هەنگاوەکانی هەڵدەگرێت. وەک گەریلای یەژا ستار کە هێڵی بێریتان و زیلانەکانی کردووە بە بنەمای خۆی لە  گۆڕەپانی بۆتاندا بەرپرسیارێتی مێژووی لە ئەستۆ دەگرێت و بەشداری چالاکی ئەبێت. بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕی و بوێریی خۆیەوە دەبێتە وەڵامدەرەوەیەکی مەزنی دوژمنی مرۆڤایەتی. بۆ ئازادی گەلەکەی و دەرپەراندنی دوژمن، تێکۆشانێکی بێهاوتایی بەڕێوەدەبات. لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی تەمموزی ٢٠٢٤دا کە دەوڵەتی تورک لە کاتۆ ژیرکەی بۆتان ئەنجامی دەدات، گەریلا دەستینا وەڵامی توندی ئەو هێرشانە دەداتەوە. لەگەڵ ڕێهەڤاڵەکانیدا لە تەنیشت یەکەوە ڕێ بە دوژمن دەگرن. گەریلای یەژا ستار دەستینا بۆتان شان بە شان لە تەنیشت ڕێهەڤاڵانی بەندا ئامەد و باران خەملین هەتا کۆتا هەناسەیی خۆیان شەڕ دەکەن و لە ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٤دا دەگەن بە کاروانی نەمران. دەستینا بە شەهیدبوونی خۆی شکۆی گەلی کوردی پاراست و بووە فیداییەکی ئەم وڵاتە و قارەمانێکی مەزن.